کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێوەندی ناتۆ لەگەڵ ڕووسیە ئاسایی نابێتەوە

16:13 - 16 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: وەزیری کار و باری دەرەوەی ئامریکا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتوویەتی کە پێوەندیەکانی ناتۆ لەگەڵ ڕووسیە ئاسایی نابنەوە و ئەو پرسە کۆتایی پێ‏هاتووە.

وەزیری کار و باری دەرەوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا، ڕێکس تیلرسن، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥ سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە پرێس کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پاش دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی سەربازیی ناتۆ لە بروکسێل بەڕێوە چوو، وتی: هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی ئامریکا لە سەر ئەو بڕیارەن کە پێوەندیەکانی ئەم ڕێکخراوە لەگەڵ ڕووسیە ئاسایی نابێتەوە و ئەم پرسە لای ئێمە کۆتایی پێ هاتووە.

تیلرسن لەو کۆنفڕانسەدا وتوویەتی کە باسی زۆر گرینگ لە دانیشتنی ناتۆدا سەبارەت بە هەڵویستی دروست لە بەرانبەر ڕووسیە هاتوونەتە بەر باس و پێم وایە بە زۆرینەی ئەندامان لە سەر ئەوەی کە پێوەندیەکان لەگەڵ ڕووسیە ئاسایی نابنەوە، هاوڕا و مووافقن.

پێوەندیەکانی ئامریکا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی لەگەڵ ڕووسیە، پاش پشتگیری مۆسکۆ لەبارەی سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەلاتی ئۆکراین و ڕاگەیاندنی شێوە دوورگەی کریمە وەک بەشێک لە خاکی ڕووسیە و هەروەها کۆمەلیک پرسی جیهانی دیکە وەک شەڕی ناوخۆیی سووریە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئاسایی نەماون و ڕوویان لە لاوازی و کز بوون کردووە.

بەو حاڵەش تیلرسن لە وڵامی ئەوەی کە ڕۆژئاوا بە نیسبەت کێشە و ململانییەکانی ڕۆژهەلاتی نێوەڕاست چۆن لەگەڵ ڕووسیە سازش دەکات؟

وتوویەتی: لە ڕوانگەی واشنتۆنەوە ئەمە ئەرکی مۆسکۆیە کە متمانەی هەبێت و با دیمەشق بگەڕێنێتەوە سەر مێزی وتوووێژەکانی ژنیڤ.
فەرانسە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی سەرماوەز حکوومەتی سووریەی بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە خۆبواردن لە گەڕانەوە بۆ وتووێژەکانی ژنێڤ ٨، بووەتە لەمپەر کە ئەو دانیشتنانە لەژێر چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوە نەچن.

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی سەرماوەز دانوستانەکانی ژنێڤ ٨ دەستی پێ کرد، بەڵام هەیئەتی وتوێژی سووریە بەشدار‏یان نەکرد.