کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:42 - 10 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: ئەحمەد شێخە خەڵکی ناوچەی مەهاباد و ئەندامی دێرین و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٥ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی، ئەحمەد شێخە کوڕی قادر ئەندامی دێرین و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی لە شاری هەولێر ماڵاوایی لەژیان کرد.

9935.jpg
ئەحمەد شێخە

ئەحمەد شێخە لەسەردانێکدا کە بۆ کوردستانی باشوور کردبووی، بە هۆی نەخۆشی لەیەکێک لەنەخوشخانەکانی شاری هەولێر لەتەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەحمەد شێخە ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی، لەگوندی خورخوڕە\'\'ی ناوچەی شاروێرانی سەر بە شاری مەهاباد لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە دایک بوو.

ناوبراو ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی پێوەندی بە حیزبی دێموکراتەوە کردووە و دوای خەباتی ئاشکرای حیزب لەساڵی ١٣٥٧ پەیوەست بە ریزی پێشمەرگە دەبێت و هەتا ساڵی ١٣٦٥ لەهێزەکانی پێشەوا، بەیان و ئەفشیندا سەرقاڵی ئەرکی پێشمەرگایەتی بووە.

کاک ئەحمەد لەماوەی پێشمەرگایەتیدا لەشەڕ دژی داگیرکەرانی کوردستاندا چەندین جار بریندار بووە.

ناوبراو، کەسێکی تیکۆشەر و دڵسۆز و پێشمەرگەیەکی جێگەی متمانەی حیزب و هاوڕێیان و خەڵکی ناوچەکە بوو.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ئەحمەد شێخە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.