کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان بەرەوپیری ڕۆژی پێشمەرگە دەچێت

20:47 - 16 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان و ئێران بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆڵەکانی دێموکرات بۆ ڕێزگرتن لە پێشمەرگەی کوردستان و خەبات و خۆڕاگری پێشمەرگە و بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە تاران پێتەختی ڕێژیمی ئێران لەو شوێنانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.تهران پارس، حکیمیه، پارک بهار، پمپ بنزین بهار، بهشتی ٢، بهشتی٦، بهشتی٧ و بهشتی٨.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە شاری مەهاباد لە زۆربەی گوند و گەڕەکەکانی ئەو شارە بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.