کوردستان میدیا: کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، سوپاسنامه‌یه‌کی پێشکه‌ش به سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه کرد که په‌یامی پێرۆزباییان بۆ رێبه‌رایه‌تیی و سکرتێری هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ١٥ ناردووه.
ده‌قی سوپاسنامه‌که:
به دوای کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هه‌ڵبژێرانه‌وه‌ی دووباره‌ی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری به سکرتێری گشتیی حیزب، کۆمه‌ڵێک په‌یامی پیرۆزبایی له نێوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن دۆستان و دڵسۆزان و ئه‌ندامانی حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان، به رێبه‌رایه‌تیی و سکرتێری گشتیی حیزب گه‌یشتوون که ده‌ربڕی هه‌ستی خۆشحاڵیی ئه‌وان و نیشاندانی دڵسۆزی بۆ حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوون.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا رێبه‌رایه‌تی و سکرتێری گشتیی حیزب به ئه‌رکی خۆیان زانی سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه بکه‌ن که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک و له هه‌ر رێگایه‌که‌وه په‌یامی پیرۆزباییان ناردووه و هه‌ستی دڵسۆزیی خۆیان ده‌ربڕیوه. ئێمه به چاوی رێزه‌وه سه‌یری ئه‌و هه‌ست و دڵسۆزیه ده‌که‌ین و سوپاسی خۆمان بۆ ئه‌و ئازیزانه دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
٢٠ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی