کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جارێکی دیکە لە دەماوەند چالاکی تەبلیغی بەڕێوەچوو

16:49 - 17 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ جاری دووهەم لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری دەماوەند ڕێزیان لە پێشمەرگەی کوردستان گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری دەماوەندی تاران، شەوی ١٦ی سەرماوەز بەشێوەیەکی بەرچاو و بەرین چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە کاری تەبلیغی تێدا کراوە بریتین لە: شەقامی خومەینی، شەقامی شێخ شەبلی و شەقامی ئاباد، فەلەکەی فرامه، گیلاوەند، وێستگەی تاکسییەکانی تاران و فەلەکەی کرێکاران، بلوارەکانی خامنەیی و بێهێشتی.

ئەم چالاکییانە لە شێوەی بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگە بوون.