کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام ڕێزی لێدەگیرێت

15:31 - 18 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان بە چالاکیی تەبلیغی ڕێز لە پێشمەرگە دەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات و خەڵکی قارەمانپەروەری شاری کامیاران بۆ ڕێزگرتن لە پێشمەرگە و لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، بە چالاکیی تەبلیغی ڕێزیان لە پێشمەرگە گرت.

ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: دەبیرستانی موعەلیم، ئوستاد شەهریار، ڕازی، زەینەبیه، فاتمەی زەهرا، مائیده، هونەرستانی کارودانش، جەوان، هونەرستانی خوارزمی، دەبیرستانی ڕەستگاران، قوتابخانەی گشتیی فەجر، کۆڵانەکانی ۱۲ میتریی تەوحید، مزگەوتی حەزرەتی عایشه، مزگەوتی دێوەزناوییەکان، مزگەوتی محەممەد ڕەسول‌اللە، دەوروبەری باشگای تەختی، دەوروبەری ثبت و احوال، مزگەوتی خومەینی، کامێرانه کۆن و کۆڵانەکانی، شارەکی بێعسەت، ئاپارتمانەکانی شارەکی بێعسەت و شەقامی تروەڕێز.