کوردستان میدیا: ژێنراڵ دەویوید پێترایۆس یەکێک لە بەرپرسانی پێشوووی ئامریکا باسی لەوە کردووە کە ڕێژیمی ئێران لە هەوڵ دایە عێراق وەک لوبنان لێ بکات.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ڕێکخراوی هه‌واڵگری ئا‌مریكا، CIA ڕایگەیاندووە، ڕێژیمی ئێران له به‌رژه‌وه‌ندی هیلالی شیعی و دروستکردنی ئەو هیلالە لە هەوڵ دایه عێراق وەک لوبنان لێ بکات.
ناوبراو هەروەها جه‌ختی کردووەتەوە پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئامریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی، هه‌موو هه‌وڵێک بده‌ن بۆ ئەوەیکە به‌رپه‌رچی ڕێكخراوه تێرۆریستییه‌كان بدەن. هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە به‌هۆی بڵاوه‌پێكردنی شانه و میلیشیاكان له ناوچه‌كه له لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه ، ئێستا ڕه‌وشه‌كه زۆر سه‌خت بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سی ئای ئه‌ی لە بەشێکی قسەکانیدا جەختی کردووەتەوە ڕێژیمی ئێران بۆ دروستکردنی پرۆژه‌ی هیلالی شیعی، هه‌وڵی داوه عێراق بكاته لوبنانێكی دیكه، ئێمه هه‌موو كات له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانمان گفتوگۆمان هه‌بووه و نابێت له‌گه‌ڵ ئێرانیش ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین.
دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە و هەروەها پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکان لە لایەن ئەو ڕێژیمەوە بەردەوام هۆشداری وڵاتانی زلهێزی بەدواوە بووە.
لەو پێوەندییەدا ئیلیانا رزلهتینن، بەرپرسی کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی نێوڕاست و باکووری ئافریقا و قازی تێد پۆ بەرپرسی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەدژی تێرۆریزمی کۆنگرەی ئامریکا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٧ سەرماوزی ١٣٩٦ی هەتاوی، گەڵاڵەیەکیان لەسەر تەحریمی ڕێژیمی ئێران بەهۆی پاڵپشتی له حووسییەکان به کۆنگرەی ئامریکا داوە.
قازی تێد پو باسی لەوە کردووه، ئەو گەڵاڵە پێشنیارکراوە پەیامێکی ڕوونە بۆ ڕێژیمی تاران کە یان دەبێ کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی بهێنێت یان دەبێت تێچووی درێژەدان به کردەوەکانی بدات.