کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەی سپای تێرۆریست دژ بە ئامریکا وەدەنگ هات

14:51 - 19 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: بڕیاری ئامریکا بۆ ناساندنی ئورشەلیم وەک پێتەختی ئیسرائیل، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی وەدەنگ هێناوە و هەڕەشە لە ئامریکا و ئیسرائیل دەکەن.

پاسداری تێرۆریست محەممەدعەلی جەعفەری فەرماندەی ڕێکخراوی سپای ڕێژیم هەڕەشەی لە ئامریکا و ئیسرائیل کردووە و لە لێدوانێکدا لەگەل کاربەدەستانی ئەو ڕێکخراوە نیزامییە گوتوویەتی، ئامانجی ئامریکا و ئیسرائیل تێکدانی مسجد الاقصیـیه و بە پشتیوانیی خودا قۆدس دەکەینە گۆڕستانی ئیسرائیل.

ئەو بەرپرسەی نیزامیییەی ڕێژیمی ئێران لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم بڕیارەی ئامریکا بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی هەندێک وڵات، یەک لەوانە عەرەبستانی سعوودی بووە و امت اسلامی دژی ئەو پیلانەی ئامریکا وەدەنگ دێت.

پاسداری تێرۆریست جەعفەری، هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هێرشی کردووەتە سەر کوردستان و ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی بە پیلانی ئامریکا لە قەڵەم دا و جەختی کردووەتەوە کە امت اسلامی لە ڕووی ئاگاهییەوە توانیان ئەو پیلانە تێک بدەن.

هاوکات ڕێبەڕی ڕێژیمی ئێران عەلی خامنەیی، دوای ئەو بڕیارەی ئامریکا لە وتارێکدا هەڕەشەی لە ئامریکا کرد کە پیلانەکانی کاربەدەستانی ئامریکا لە فەلستین شکست دەخوات و ئێمە پشتیوانی لە فەلستین دەکەین و فازێکی نوێ لە انتفاضه\'\' دژی ئیسرائیل دەست پێ دەکەین.

دوای ئەوەیکە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، سەرۆکی ئامریکا دانڵد ترامپ لە بڕیارێکدا پێتەختی ئیسرائیلی لە شاری تلاویو بۆ ئورشەلیم گواستەوە ڕەخنەی توندی هەندێک وڵاتانی جیهانی لێکەوەتەوە و لەو پێوەندییەدا ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وەک هەمیشە بە توندی هەڕەشەی لە ئیسرائیل و ئامریکا کرد.