کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی پێشمەرگە لە کوردستان بەرز ڕادەگیرێت

20:41 - 19 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگە چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە ناو شاری سنە چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ئەو شوێنانەی چالاکی تێدا بەڕێوە چووە، بریتین لە: مەیدانی کوهنەوەرد، مەیدانی زەفەرییە، مەیدانی هەوراز، مەیدانی گاز، مەیدانی موارەکئاوای سنە.

هاوکات قارەمانانی دێموکرات، لە شاری بانە به بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، له گەڕەكی ئینقلاب، بلواری ئینقلاب، گەڕەكی سەدا و سیما، گەڕەكی بلواری مەهارەت، وێنە و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان لە سەر ماشینی هاووڵاتییان چەسپاندووە.