کوردستان میدیا: رۆژنامه‌ی هاووڵاتی له ژماره‌ی 824ی خۆیدا، وتووێژێکی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهێناوه.
ده‌قی وتووێژه‌که به‌م شێوه‌یه:
رۆژنامه‌ی هاووڵاتی له ژماره(824)ی رۆژی یه‌کشه‌ممه 8/4/2012ی زایینی‌دا وتووێژێکی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کردوه‌ته‌وه، که ئێمه لێره‌دا ده‌قی ئه‌و دیداره بڵاو ده‌که‌ینه‌وه:
عه‌دنان مه‌لا ساڵح/ هاووڵاتی
هاووڵاتی: به‌شێک له سه‌رکرده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌م دواییانه که‌وتوونه‌ته به‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زایی شه‌قام و میلله‌ت، کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێت ئێمه ئه‌و دۆخه‌مان ده‌مێکه تێپه‌ڕاندووه ئه‌ویش پاش کووده‌تای ساڵی 1979 و گه‌ڕانه‌وه‌ی خومه‌ینی، ئێوه ده‌ڵێن چی؟
مسته‌فا هیجری: بۆچوونی کۆماری ئیسلامی له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه راسته که سی‌وسێ ساڵ به‌ر له ئێستا دیکتاتۆری پاشایه‌تی به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر له ئێران داڕما و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ساڵێکه ئه‌م شه‌پۆله ده‌ستی پێکردووه، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ چونکه خه‌ڵکی ئێران زووتر سیستمێکی دیکتاتۆری‌ی رووخاندووه که‌وا بوو به ئاواته‌کانی خۆی که ئازادی و دێمۆکراسی بووه گه‌یشتووه و ده‌سه‌ڵاتی دوای دیکتاتۆری‌ی شا گه‌رنتی‌ی هه‌یه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئێرانه‌وه. به‌ڵکوو لێکدانه‌وه‌ی دروست بۆ ئه‌و پرسه ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی ئێران سێ ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر دیکتاتۆری‌ی رووخاند بۆ ئه‌وه‌ی سیستمێکی دێمۆکراتیکی له جێگا دابنێ و له سێبه‌ری ئه‌م سیستمه‌دا به ئازادی بگا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر چۆنێک بێ سیستمی کۆماری ئیسلامیی هه‌ڵبژارد که ئێستا له ده‌سه‌ڵات دایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و سیستمه نه‌ک هه‌ر خواسته دێمۆکراتیکه‌کانی خه‌ڵکی وه‌دێ نه‌هێنا، به‌ڵکوو شه‌ریعه‌تی ئیسلامیشی وه‌ک ئامرازێک به‌کار هێنا بۆ بنیادنانی حکوومه‌تی دیکتاتۆری ـ ئایینی، که زۆر له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پێشوو سه‌ره‌ڕۆتر و دژی گه‌لی‌تر بوو، بۆیه به‌ربه‌ره‌کانێ‌یه‌ک که 33 ساڵ به‌ر له ئێستا له ئێران‌دا دژی دیکتاتۆری ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه و هه‌تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵک به ئامانجه‌کانی خۆیان ده‌گه‌ن درێژه‌ی ده‌بێ.
جیاوازی‌ی ئه‌م به‌ربه‌ره‌کانێ‌یه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ئێستای ناڕه‌زایه‌تیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌وه دایه که ئه‌گه‌ر 33 ساڵ له‌وه پێش خه‌ڵکی ئێران له رووی ناشاره‌زایی و له ژێر باندۆری پیلانی ئاخوونده‌کان ده‌نگیان به حکوومه‌تێکی ئایینی دا، ئێستا به‌م راستییه گه‌یشتوون که حکوومه‌تی ئایینی ناتوانێ ویست و داخوازه دێمۆکراتیکه‌کانی خه‌ڵک دابین بکا، بۆیه خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێی ئێستایان بۆ رووخاندنی حکوومه‌تی دیکتاتۆری ئایینییه و هێنانه سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتێکی دێمۆکراتێکی سکۆلار، ئه‌زموونێک که خه‌ڵکی باقی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لێی بێ به‌هره‌ن، بۆیه لانی‌که‌م به‌شێک له‌وان خه‌ریکن به‌و رێچکه‌یه‌دا ده‌روون که پێشتر خه‌ڵکی ئێران به هه‌ڵه هه‌ڵیان بژارد و ناکام بوون.
هاووڵاتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ئه‌و پێشهات و گۆڕانکارییانه‌ی له ناوخۆ و ناوچه‌که‌دا روو ده‌ده‌ن، ئیستا چ تێروانینێکیان بۆ مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستانی رۆژهه‌لات هه‌یه و به‌گشتی سه‌قفی داواکارییه‌کانی کوردی رۆژهه‌لات خۆی له چیدا ده‌بینێته‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌ر و گۆرانکارییه‌ک؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه ئێستا مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئێرانێکی دێمۆکراتێکی فیدراڵ‌دا ده‌بینین که کورد و باقی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌سه‌ر خاکی خۆیان ده‌ژین حکوومه‌تی ناوچه‌یی، یان هه‌رێمیی خۆیان پێک بێنن و له چوارچێوه‌ی یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تیی دێموکراتیک‌دا له به‌ڕێوه‌بردنی ئێران‌دا شه‌ریک بن و به‌م چه‌شنه هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی پێکهێنه‌ری حه‌شیمه‌تی ئێران له مافی یه‌کسان به‌هرمه‌ند بن.
ئه‌مه سه‌قفی داواکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و بگره نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌یشه له ئێران‌دا، به‌ڵام ئه‌و گومانه‌ش نه‌ماوه که ئه‌و مافانه له‌لایه‌ن رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه دابین ناکرێن و هه‌مووی به‌ستراوه‌ته‌وه به هه‌ڵومه‌رجی پاش رێژیم.
هاووڵاتی: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک ده‌بێت پارت و لایه‌نه کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵات له هه‌وڵی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شن، ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌مه پێکنه‌هێنرا هه‌ندێک هۆکاره‌که بۆ پارچه پارچه بوون و لێکدابڕانی کۆمه‌ڵه و دێمۆکرات ده‌زانن، ئێوه هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م هه‌وڵه تا ئێستا له چیدا ده‌بیننه‌وه؟
مسته‌فا هیجری: دابه‌شبوونی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات گرنگترین کۆسپی سه‌ر رێگای پێکنه‌هاتنی به‌ره، یان هه‌ر چه‌شنه هاوکارییه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌کترن، به‌ڵام له‌م پێوه‌ندییه‌دا نابێ ده‌وری ئه‌و بۆچوونانه‌ش فه‌رامۆش بکه‌ین که به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی به هه‌ڵه له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێن و له ئاکامدا زۆرتر هه‌وڵیان داوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ویست و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌وان سه‌رکه‌وتوو بێ، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ویستی لایه‌نی به‌رامبه‌ر. له‌م راستایه‌دا شوێندانه‌ریی پیلانی لاوه‌کیی نه‌یارانیش نابێ له بیر بکه‌ین که هه‌م له دابه‌ش بوونی حیزبه‌کان شوێندانه‌ر بوونه و هه‌م هۆکارێک بوون بۆ لێک دوور که‌وتنه‌وه و له ئاکامدا پێکنه‌هاتنی به‌ره، یان هاوکاری له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان.
هاووڵاتی: له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌یتی کورده‌وه هه‌ست به‌جۆرێک له بێ‌ئومێدی ده‌کرێت به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریکا بۆ پاراستنی مافی کورد و به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واکان، له‌م روانگه‌یه‌وه ئێستا هه‌ست به‌وه ده‌کرێت بۆ پرسی مافی چاره‌ی خۆنووسین گه‌شتن به‌مافه ره‌واکان زیاتر مه‌یلی سه‌رکردایه‌تیی کورد بۆ لای وڵاتانی ئورووپا ده‌ڕوات به‌تایبه‌ت فه‌ڕا‌نسه و بریتانیا؟ ئه‌مه تاچه‌ند به ئیجابی ده‌زانی؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی و له‌و نێوانه‌شدا به‌تایبه‌ت دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که کوردیش به‌شێک له‌وانه، وه‌کوو خه‌ڵکانێکی زۆرتر به هه‌ست و عاتیفی وا بیر ده‌که‌ینه‌وه که هۆی ناکامییه‌کانمان دوژمنه‌کانمانن و بۆ خۆمان بێ که‌موکۆڕین و له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رپرسایه‌تییه‌ک وه ئه‌ستۆ ناگرین، ئه‌و ساکارترین و له هه‌مان کاتدا ناسیاسی‌ترین ته‌وجیهی ناکامی‌یه‌کانمانه، بۆیه مه‌حکوومین به‌وه‌ی هه‌ڵه و که‌موکۆڕییه‌کانمان دووپات و دووپات بکه‌ینه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی له رووداوه‌کان فێر بین و هه‌ڵه‌کانمان راست بکه‌ینه‌وه.
بێ‌هیوایی ـ ئه‌گه‌ر بێ‌هێوایی هه‌بێ ـ سه‌رکرده‌ی کوردیش له پاراستنی مافی کورد له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه شتێکی له‌و چه‌شنه‌یه. ئه‌مریکا به رووخاندنی دیکتاتۆرێکی وه‌کو سه‌دام حوسێن یارمه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی به خه‌ڵکی عێراق و کورده‌کانی ئه‌و به‌شه دا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی پێکهاتووی دوای سه‌دام حوسێن به قازانجی خۆیان بقۆزنه‌وه، به‌ڵام بێجگه له عه‌ره‌به‌کان، کوردیش به شێوه‌ی پێویست نه‌یتوانی له‌م ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌ربگرێ و له هه‌رێمی خۆیدا بنه‌مایه‌کی تۆکمه بۆ دوارۆژی خۆی بنیات بنێ، له‌و پێوه‌ندییه‌دا که‌موکۆڕی و هه‌ڵه‌کان یه‌کجار زۆرن که له‌م باسه‌دا جێگایان نییه. من له‌و باوه‌ڕه دام ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌موکۆڕی و هه‌ڵه نێوخۆیی‌یانه نه‌بوایه‌تن و کوردستان دوای زیاتر له یه‌ک ده‌یه له ده‌سه‌ڵاتداریی خۆی، ده‌یتوانی به به‌رنامه‌ی دروست و گرتنه به‌ری سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌رنامه‌داڕێژراو، یارمه‌تی ئه‌مریکا و باقی وڵاتانی پێشکه‌وتوو زیاتر بۆ لای خۆی راکێشێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و وه‌ک له پرسیاره‌که‌دا هاتووه کورد بیهه‌وێ ئورووپا له جیاتی ئه‌مریکا دابنێ بۆ پشتیوانی له داخوازه‌کانی، تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بووه، چونکه ئه‌زموونه‌کان ده‌ریان خستووه له بڕیاره گرینگه سیاسییه‌کانی ناوچه‌دا، ئورووپا به بێ پشتیوانی ئه‌مریکا زۆر زه‌حمه‌ته سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بنێ.
هاوڵاتی: به رای ئێوه ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا باشووری کوردستان تاچه‌ند توانای ده‌وڵه‌تداریی تێدایه؟
مسته‌فا هیجری: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان له ده‌وڵه‌تداری توانای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه، وڵامی من ئه‌وه‌یه که به هۆی هه‌ڵه و که‌موکورتییه‌کان، نه له ناوخۆ و نه له ناوچه و نه له راده‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زه‌مینه‌ی پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ کوردستانی باشوور پێک نه‌هاتووه تا قسه له توانای ده‌وڵه‌تدارییه‌که‌ی بکه‌ین.
هاووڵاتی: ده‌پرسین به‌لای به‌ڕێزتانه‌وه به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی وڵاتانی دراوسێ له پێشتر و گرنگتره، یان وڵاتانی زلهێزی ده‌ره‌وه؟
مسته‌فا هیجری: به‌داخه‌وه هه‌لومه‌رجی ژێئۆپۆلتیکی کوردستان جۆرێکه که‌له نێو چه‌ند وڵات و حکوومه‌تی نادێمۆکراتیک که باوه‌ڕیان به مافی کورد نییه دابه‌ش کراوه، وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌ش هه‌رکام به شێوه‌یه‌ک دژی مافه دێمۆکراتیکه‌کانی گه‌لانی بنده‌ستن، بۆیه هه‌ردووکی ئه‌م هێزانه ده‌توانن کۆسپی گه‌وره‌مان بۆ پێک بێنن، له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مڕۆ به بێ بڕیاری وڵاتانی زلیهێزی جیهان، پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له سنووره‌کاندا نایه‌ته ئاراوه، بۆیه کورد به‌رپرسایه‌تییه‌کی قورسی ده‌که‌وێته سه‌ر شان له راگرتنی پارالل(ته‌وازن) له نێوان ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌دا و ناکرێ هیچکامیان فه‌رامۆش بکا.
هاووڵاتی: ئاشکرایه بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووریی کوردانی باشوور له به‌شه‌کانی‌تری کوردستان باشتره، ئه‌گه‌ر له‌م به‌شه‌دا کار بۆ جاڕدانی ده‌وڵه‌ت بکرێت، پێت وایه کوردی به‌شه‌کانی‌تر چۆن پێشوازیی لێ ده‌که‌ن؟
مسته‌فا هیجری: به هۆی ئه‌وه که کورد له‌مێژ ساڵه خه‌ون به بوونی کوردستانی گه‌وره‌وه ده‌بینێ و مافی خۆشیه‌تی، بۆیه بانگه‌واز بۆ گه‌یشتن به‌و خه‌ونه له لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان خه‌به‌رێکی خۆشه، به‌ڵام بیرکردنه‌وه له سه‌رکه‌وتنی ئه‌م بانگه‌وازه گرینگتریشه، چونکه راگه‌یاندنی ئه‌م بانگه‌وازه و سه‌رنه‌که‌وتنی، بێ‌هیوایی‌یه‌کی زۆر له ناو خه‌ڵکدا پێک دینێ.
هاووڵاتی: ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان له باشوور جاڕی ده‌وڵه‌ت بدات خوێندنه‌وه‌ی تۆ سه‌باره‌ت هه‌ڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چیه و کۆماری ئیسلامیی ئێران چۆن رووبه‌ڕووی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته‌وه؟
مسته‌فا هیجری: کۆماری ئیسلامی دژی سه‌ره‌تاییترین مافه دێمۆکراتیکه‌کانی گه‌لی کورده، بۆیه راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له کوردستانی باشوور، له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ی توندی رێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌ره‌وڕوو ده‌بێ.
پرۆفایل:
ناو: مسته‌فا هیجری
ساڵی له‌دایک بوون: 1945
شوێنی له‌دایک بوون: نه‌غه‌ده
بڕوانامه، پسپۆری: به‌کالوریس له زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی
شوێنی دانیشتن و پیشه‌ی پێشوو و ئێستا: پێشتر مامۆستای ناوه‌ندی، شاری نه‌غه‌ده بووه له ئێستادا سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی هاووڵاتی