کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان بەردەوام ڕێز لە \"پێشمەرگەی کوردستان\" دەگرن

15:41 - 20 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: لە بەرەبەری ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان کۆمەڵێک چالاکی جۆربەجۆر لە شارەکانی کوردستان بەڕێوە چوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەز لە شاری پاوە، تراکت و پووستێری تایبەت بەم ڕۆژەیان لەم شوێنانە بڵاو کردۆتەوە: بازارچەی تازە، ترمیناڵ، پارکی کۆمەکاڵ، جاددەی خانەقا.

لەلایەکی دیکەشەوە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری کامیاران بەمەبەستی ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی فەرماندەی شەهیدی پێشمەرگە، فەرماندە سالار ئیبراهیمی، تراکتی تایبەتی ٢٦ی سەرماوەزیان لەسەر گڵکۆکەی دانا و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ سەرجەم شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە.