کوردستان میدیا: بەرپرسانی ئیدارەی بەربەرەکانی لەگەڵ مادەی هۆشبەری ئەفغانستان، ڕایانگەیاندووە، که ڕێژیمی ئێران، هاووڵاتییانی موعتادی خۆی بۆ ئەفغانستان دەنێرێت.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەفغانستان، بەرپرسی ئیدارەی بەربەرەکانی لەگەڵ مادەی هۆشبەری ئەفغانستان، ڕایگەیاندووە: گیروودەکان به مادە هۆشبەر که ئێرانین، خۆیان وەکوو هاووڵاتیی ئەفغانی پێناسە دەکەن و دوای لێکۆڵینەوەکان دەردەکەوێت که خەڵکی ئێرانن.
ئەم کێشەیە بووەتە هۆی نیگەرانیی چالاکانی مەدەنیی ئەفغانستان و داوایان له پولیسی سەر سنوورەکان و ئیدارەی کۆچبەریی ئەفغانستان کردووە، که موعتادە ئێرانییەکان به زووترین کات کۆ بکرێنەوە و بۆ ئێرانیان بنێرنەوە.
بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەفغانستان، لە ئەمساڵدا ڕێژەێکی زۆر موعتاد که ئێرانین، لەو وڵاتە ناسێندراون و تەنانەت ڕایانگەیاندووە که موعتادە ژنەکان له ئەفغانستان ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە و مافی نیشتەجێ بوونی ئەو وڵاتەیان وەرگرتووە.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، جیا له هەنارده کردنی تێرۆریزم و بیرۆکەی ولایەتی فەقیهـ و زاڵ کردنی سیاسەتە دژە مرۆییەکانی، یەکێک له گەورەترین بازرگانەکانی مادەی هۆشبەر له ناوچەکە و جیهانە و لەو کاناڵەوە هەم داهاتی دەبێت و هەم بنەماکانی کۆمەڵایەتیی وڵاتانی ناوچەکە لەنێو دەبات تا به ئامانجە نامرۆییەکانی بگات.