کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان ڕێز لە ٢٦ی سەرماوەز دەگرێت

15:24 - 21 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، خەڵکی قارەمانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

ئەو شوێنانەی کە تێکۆشەرانی دێموکرات چالاکیان تێدا بەڕێوە بردووە، بریتین لە: چوارڕای ئەسڵی شاری مەریوان، نزیک بازاڕی هەورامییەکان و گەڕەکی بلواری موعەلیم.

هاوکات ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری بۆکان، بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شوێنە جیاوازەکانی ئەو شارە وەک: سەید شەکرە، باسکوولی ئیلخانیزادە، نەساجی پردی میراوا، مەجبوورئاوا، پشت سی مێتری، دەوری فەلەکەی ئازادێگان تا عەلی‌ئاباد، شەقامی یەکشەوە، دەوری فەلەکەی ئەسکەندەری، کۆی ئەندیشە، دەوری ساڵۆنی وەرزشی جیهادی کشاوەرزی و لە هەموو شوێنە گشتییەکان و شوێنی کۆبوونەوەی خەڵک وەک مزگەوتەکان، تراکت و وێنەی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بڵاو کردووەتەوە.