کوردستان میدیا: ٥ قوتابیی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، له پێشبڕکێیەکانی جیهانیی حەسێبە زەینییەکان پلەکانی یەکەمیان بە دەست هێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدێرییە نێوخۆییەکان، له کێبڕکێیەکانی حەسێبە زەینییەکان، که لە وڵاتی مالێزی به بەشداریی ٥٧ وڵات بەڕێوە چوو، عەسەل بێهزادیان، مریەم شەمسی، ئیلینا دەبیقی و پەرنیا عەزیزی، پلەکانی یەکەمیان بە دەست هێناوە و پارسا سەمەدیـش توانیویەتی پلەی دووهەم بە دەست بهێنێت.
ئەم کێبڕکێیانە به سیستمی حەسێبە زەینییەکان ucmas (یو سی مەس) بۆ گەشە کردنی زەین، لە ڕێگەی بیرکارییەوە جێبەجێ دەکرێت، کە له ساڵی ١٩٩٣ی زایینی، له ناوەنده زانستییەکانی ئاسیا، وەکوو ڕێگەیەک بۆ بەکارهێنانی تەواوی مێشکی مرۆڤ کەڵکی لێ وەرگیراوە.
جێگەی ئاماژەیە، مریەم شەمسی، کاپی قارمانی خۆی به منداڵانی بوومەلەرزە لێدراوی ئێزگڵە و سەرپێڵیزەهاو پێشکەش کردووە.