کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێڕێزی کردن بە بەشارئەسەد لە لایەن پارێزەری ئاغاکانییەوە

20:00 - 21 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: لە لایەن بەرپرسێکی نیزامیی ڕووسیەوە، لە بنکەی نیزامیی ئەلحەمیمیم لە وڵاتی سووریە بێڕێزی بە بەشارئەسەد کرا.

ڕۆژی دووشەممە ولادێمیر پووتین، بە مەبەستی سەردانی بنکە نیزامییەکانی ڕووسیە، لە وڵاتی سووریە، بۆ یەکەمجار بۆ ئەو وڵاتە سەفەری کرد.

لەم سەفەری پووتین بۆ سووریە، بەشارئەسەد لە کاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ناوبراو، ویستی هاوشانی پووتین ڕێ بکات، بەڵام بەرپرسێکی نیزامیی ڕووسیە، بە گرتنی باسکی بەشارئەسەد پێشی پێ گرت.

پاش ئەوەی کە پێش بە ڕێگا ڕۆیشتنی بەشارئەسەد گیرا، پووتین بە تەنیایی لە بۆنەی پێشوازیی فەرمی نیزامییەکانی ڕووسیەیی بەشداری کرد.

کاری نیزامییەکەی ڕووسیە و پێشگرتن بە ڕێگا ڕۆیشتنی سەرکۆماری وڵاتێک لە وڵاتی خۆیدا کارێکی دەگمەنە و کۆمەڵێک ڕەخنە و گاڵتەجاڕیی بە دوای خۆیدا هێناوە، ئەم بێڕێزی کردنە تەنیا لە لایەن دەسەڵاتدارێکی هەلپەرەست و گوێ لە مست قەبووڵ دەکرێت، دەنا بێڕێزی لەو چەشنە لە خاکی خۆتدا، بێڕێزی بە هەموو خەڵک و خاکی ئەو وڵاتە لە قەڵەم دەدرێت.