کوردستان میدیا: ئامریکا نیسبەت بە پێکهێنانی هاپەیمانیەتی ئێران بە ڕێبەرایەتی ئەو ڕێژیمە لە ناوچەکەدا هۆشداری دا.
تەلەفزیۆنی سکای نیوزـی عەرەبی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕابێرت گەیتس، وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئامریکا، بڵاوی کردەوە، کە ڕێژیمی ئێران هه‌وڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانەتییه‌ک له ناوچه‌كه به سه‌ركردایه‌تی خۆی ده‌دات، تا بتوانێت بە ئاسانی لە هاوكاریی و به‌هێزكردنی میلیشیاکانی حیزبوڵڵا بەردەوام بێت.
لەو گفتوگۆیەدا، وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئامریکا، باسی لەوەش کردووە، پێویسته واشینگتۆن ڕێگری له‌م هەوڵە بكات و جەختی کردەوە، ڕێژیمی ئێران كار له سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕی سووریه و تێكشكاندنی داعش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق و لوبنانیش بخاته سه‌ر ئەو هاوپه‌یمانەتییە، ئه‌وه‌ش بۆ گه‌یاندنی هاوكاریی و به‌هێزتركردنی پێگه‌ی حیزبوڵڵایە.
ئەو بەرپرسەی پێشووی ئامریکا، لەو بارەوە هۆشداری داوە، کە ئامریکا و دۆسته‌كانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک كه پێیان ده‌كرێت، دەبێ ڕێگری بكه‌ن له پێكهێنانی ئه‌و هاوپەیمانەتییە به سه‌ركردایه‌تی ڕێژیمی ئێران.
ڕۆژی سێشەممەش ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، ژان ئیوو لۆدریان، وەزیری کاروباری دەرەوەی فەڕانسە نیسبەت بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکەدا، نیگەرانیی دەربڕی و جەختی کردەوە، کە مێحوەری تاران تا مەدیتەرانە مەترسیدارە.
لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام بەرپرسانی وڵاتانی زلهێزی جیهان نیسبەت بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا هۆشداریان داوە و باس لەوە دەکەن، دەبێ پێش بە زێدەخوازییەکانی ڕێژیمی ئێران بگیردرێت.