کوردستان میدیا: عوسمان بايده‌میر پارلەمانتار و وتەبێژی فەرمیی پارتی دێموکراتی گەلان (HDP) له سه‌ر كوردستان وه‌ڵامێکی جەرگبڕی بە جێگری سه‌رۆكی پا‌رلەمانی توركیه دایه‌وه.
له گرته ڤیدیۆییەکدا کە له په‌یجی فه‌رمیی عوسمان بایدەمیر بڵاو بووەتەوە، جێگری سه‌رۆكی پا‌رلەمانی تورکیە كه له باتی سه‌رۆكی پا‌رلەمان دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات، به توانجه‌وه له بایده‌میر ده‌پرسێت: كوردستان له كوێیه؟.
بایده‌میر له وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌یه‌دا له نێو سالۆنی پا‌رلەمانی توركیە، ده‌ست له سه‌ر دڵی خۆی داده‌نێت و به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێت: كوردستان له نێو دڵم دایه.
ئەو وڵامەی بایدەمیر جێگری سەرۆکی پا‌رلەمان و باقی پارلەمانتارانی دیکە بێدەنگ دەکات.
عوسمان بایده‌میر، پێش له ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاندبوو، خۆزگه هاووڵاتییه‌كی باشووری كوردستان بوایە، بۆ ئه‌وه‌ی بیتوانیبا ده‌نگ بە سه‌ربه‌خۆیی بدات.
عوسمان بایدەمیر لەدایکبووی ١٩٧١ی زایینی، کەسایەتیی سیاسی و پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ، خەڵکی کوردستانی باکووره. ناوبراو لە دوا هەڵبژاردنی گشتیی تورکیەدا کە ساڵی ٢٠١٥ بەڕێوە چوو، وەک بەربژێری هەدەپە لە ڕحا، توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێ و ببێتە نوێنەری ئەو شارە لە پا‌رلەمانی تورکیه.