کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی کۆمپانیای \"مانیزان\"ـی شاری شائاباد ٦ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

14:26 - 23 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: کرێکارانی کۆمپانیای مانیزانـی شاری شائاباد لە پارێزگای کرماشان، ماوەی ٦ مانگە لە لایەن بەڵێندەرانی ئەو شیرکەتەوە، مووچەیان پێ نەدراوە.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەز، کرێکارانی کۆمپانیای مانیزان لە شاری شائاباد، بە هۆی شەش مانگ مووچە پێنەدان لە لایەن بەڵێندەرانی ئەو شیرکەتەوە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لەمبارەوە بڵاوی کردۆتەوە؛ کرێکارانی ئەو کۆمپاانیا لە هەمبەر دواکەوتنی مووچەی ٦ مانگیان لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی؛ داواکاریی ئەم کەسانە پێدانی پارەی دواکەوتوویان لە بەڵێندرانی ئەو شیرکەتە بوو. کۆمپانیای مانیزان لە بواری شیرەمەنییەکان چالاکی دەکات.

ناڕەزایەتی دەربڕینی کرێکاران و دواکەوتنی مووچەکەیان لە کاتێک دایە کە ژمارەیەکیش لە کرێکارانی شارەدارییەکانی مەریوان، بۆکان و مەهاباد و سنە زیاتر لە ٦ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بەردەوامیی ئەم کێشانە لە کاتێکدان، کە ڕێژیمی ئێران بۆ هەناردە کردنی چەک و پاڵپشتی لە چەکدارانی حەشدی شەعبی و حووسییەکانی یەمەن و گەیاندنی یارمەتیی ماڵی بە حیزبوڵڵای لوبنان هەموو تواناییەکانی خۆی خستۆتە گەڕ، بەڵام مووچەی کرێکاران بۆ ماوەی یەک ساڵ و چەند مانگ وەدوا دەخەن و دەنگۆی ئەوە دەخەنە ئاراوە، کە پارەیان نییە و وڵامدەری داوا ڕەواکانی ئەم تۆیژە زەحمەتکێشە نین.