کوردستان میدیا: دەوڵەتی ئامریکا بڕیاری زیادکردنی یارمەتییە داراییەکانی بۆ ئەرتەشی لوبنان بەڕێژەی ١٢٠ میلیۆن دۆلاری دیکە دەرکرد.
لە چوارچێوەی بردنە سەری ئاستی تواناییە سەربازییەکانی ئەرتەشی لوبنان و پێشگیری کردن لە گواستنەوەی تووندوتیژییەکانی سوریە بۆ نێو خاکی لوبنان و هەروەها کەم کردنەوەی دزەی گرووپی تێرۆریستی حیزبوڵای لوبنان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بڕیاری دا ١٢٠ میلیۆن دۆلاری دیکە بخاتە ئیختیاری ئەرتەشی لوبنان.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لەمبارەوە ئاشکرای کرد؛ ئێلیزابێت ڕیچارد باڵوێزی ئامریکا لە لوبنان پاش چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی لوبنان بە لایەنی خانەخوێی ڕاگەیاندووە، کە یارمەتییەکی ١٢٠ میلیۆن دۆلاری دیکە ڕادەستی ئەرتەشی ئەم وڵاتە دەکەن.
بەوتەی ناوبراو، ئەم یارمەتییانە بەپێی بەرنامەی نوێی ئامریکا بریتیی دەبن لە ٦ هێلیکۆپتێری شکاری ناسراو بە MD530G، ٦ پەهپادی ئیگێڵ، ئامێری موخابراتی و دوربینی تایبەتی شەو.
ڕۆیتێرز نووسیویەتی: واشینگتۆن لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن دۆلار یارمەتی سەربازی خستووەتە ئیختیار ئەرتەشی لوبنان.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ڕێکس تەیلرسۆن لە پاریس گووتبووی: واشینگتۆن هێزەکانی ئەرتەشی لوبنان، بە تەنیا هێزی پارێزەری لوبنان دەناسێت و پێداگریشی کردەوە کە بۆ پارێزگاری کردن لە سەروەری لوبنان پێویستە ئەرتەشی ئەم وڵاتە پڕچەک و بەهێز بکرێت.
ئەم یارمەتییانەی ئامریکا بە لوبنان، لەبەرامبەر پڕچەککردنی حیزبوڵای لوبنان لەلایەن ڕێژیمی تارانەوەیە؛ ئامریکا حیزبوڵای لوبنان بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی دەناسێت و کۆماری ئیسلامی بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە رێگەی حیزبوڵا و باقی گرووپە تێرۆریستییەکانەوە هەوڵی ناسەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەدات.