کوردستان میدیا: وتەبێژی وزارەتی بەرگریی ئامریکا، ڕایگەیاندووە: که ڕێژیمی ئێران و سووریە بە هۆی توندوتیژی کردن لە هەمبەر خەڵکی مەدەنی تاوانبارن.
ئێریک یاهوون، وتەبێژی وزارەتی بەرگریی ئامریکا، باسی لەوە کردووە: که میلیشیاکانی ڕیژیمی ئێران و گرووپە تێرۆریستییانەکانی وەکوو حیزبوڵڵای لوبنان و ڕێژیمی ئەسەد که ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیان لێوە دەکات، به توندوتیژی و دەسدرێژی کردن بۆ سەر خەڵکی سووریە تاوانبارن.
ئێریک یاهوون، ڕایگەیاندووە: که کردەوەکانی ڕێژیمی ئەسەد به پاڵپشتی کردنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕێگەچارەی کێشەی سووریە لەنێو دەبات، هەروەها وتوویەتی: که له کاتی مەترسیی بۆ سەر بەرژەوەندیی وڵاتەکەمان، ئێمه مافی بەرگریی کردن له خۆمانمان هەیە و بەرگریی دەکەین.
ڕێژیمی ئێران، به بەردەوامی له لایەن وڵاتە ڕۆژئاواییەکان و ئامریکاوە، به ئاژاوەنانەوە له ناوچەکه تاوانبار دەکرێت و زۆرجار به ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی هوشداریان داوە، که دەست له کردەوە دژە مرۆییەکانی هەڵبگرێت.