کوردستان میدیا: خوسرەو کوردپوور چالاکی مەفی مرۆڤ لە دوای قسەکانی عوسمان بایدەمیر ڕایگەیاند، کوردستان شوێنی باب و باپیران و هەتاهەتایی ئێمەیە.
لە دوای قسەکانی عوسمان بایدەمیر پارلەمانتار و وتەبێژی فەرمیی پارتی دێموکراتی گەلان (HDP) که له سهر كوردستان وڵامێکی جەرگبڕی بە جێگری سهرۆكی پارلەمانی توركیه دایهوه، هاوکات خوسرەو کوردپوور چالاکی مافی مرۆڤ خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردووە: تا ئێمە لە کوردستاندا هەین، سەنگەری خەباتی مەدەنیی نەتەوەی کورد داگیر ناکرێت. کوردستان شوێنی باب و باپیران و هەتاهەتایی ئێمە بووە و دەبێت.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، له گرته ڤیدیۆییەکدا کە له پهیجی فهرمیی عوسمان بایدەمیر بڵاو بووە، جێگری سهرۆكی پارلەمانی تورکیە كه له باتی سهرۆكی پارلەمان دانیشتنهكه بهڕێوه دهبات، به توانجهوه له بایدهمیر دهپرسێت: كوردستان له كوێیه؟.
بایدەمیر لە وڵامی جێگیری سەرۆکی پارلەمانی تورکیە له نێو ساڵۆنی پارلەماندا دهست له سهر دڵی خۆی دادهنێت و به دهنگی بهرز دهڵێت: كوردستان له نێو دڵم دایه.
ئەو وڵامەی بایدەمیر تووڕەیی ئەندامانی پارلەمانی تورکیەی لێکەوەتەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدواوە بوو، لە دوای ئەو قسەیە، خوسرەو کوردپووریش لە پەیامێکدا هەڵوێستێکی بوێرانەی گرتە بەر کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری بەدواوە بوو.