کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

18:27 - 24 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەڵماس ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، دایه دەلال تەنگسار خەڵکی زۆلا بهیکـی سەر بە شاری سەڵماس، دایکی شەهید کەشفەدین ڕادی کۆچی دوایی کرد.

تەرمی دایە دەلال لە نێو ئاپۆرای خەڵکدا لە گۆڕستانی زۆلا بهیک بە خاک سپێردرا.

شەهید کەشفەدین، پێشمەرگەیکی قارەمان و خۆشەویستی خەڵک بوو و ڕێکەوتی ۲٥ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی لە شەڕێکدا دژی هێزە جینایەتکارەکانی ڕێژیم، لە گوندی خانەگەـی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ شەهید بوو.
گڵکۆی شەهید کەشفەدین بێ سەر و شوێنە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.