کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێمیناری ٢٦ی سەرماوەز لە وڵاتی سۆئێد بەڕێوەچوو

21:01 - 27 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لەشاری ئێکلیستونا سێمینارێکی تایبەت بەو روژە بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، سێمیناریک لەژێر ناوی روژهەڵاتی کوردستان لەنێوان دێموکراسی ئێران وموستەعمەرەدا لە لایەن دوکتور خالید خەیاتی ماموستای زانکۆ و بەبەشداریی کۆمیتەی گشتی حدکا و ئەندامان و لایەنگران وبنەماڵەکانیان، هەروەها بەبەشداری نوێنەری لایەنە سیاسیەکان بەڕێوەچوو.

سەرەتای سێمینارەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەستیی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان د.خالید خەیاتی دەستی کرد بە پێشکەش کردنی باسەکەی؛ بەڕێز خەیاتی لە قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە: لە ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ٧٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ڕۆژێكی وەهادا، خه‌ڵكی کوردستان لە شاری مەهاباد، بۆ ڕاماڵینی دام وده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار هێرشیان كرده‌ سەر داگیرکەران و لە کوردستان ودەریان نان.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتەکانی ئیشارەی بەوە کرد کە کوردستان وڵاتێکە داگیر کراوە؛ ئەگەر قەرار بێت دێموکراسی لە ئێران بچەسپێت، ئەوا نابێت ئەو دێموکراسییەی کە لە ئیسپانیادا هەیە کە دیتمان چۆن بەرەنگاری مافی نەتەوەی کەتەلۆنیا بوونەوە، کەواتە ئەرکی هاووڵاتییانی کوردستانە، خویان بەچەکی زانست وهوشیاری تەیار بکەن و خوازیاری وڵاتی دەوڵەت_ نەتەوە بن.

دوای باسەکەی د.خالید، بەشداران سەرنج و پرسیارەکانی خویان لەمەڕ باسەکەی د.خالید هێنایە گوڕێ و لەلایەن کۆڕگێڕەوە وەڵامی پرسیار و تێبینییەکان درایەوە.