کوردستان میدیا: میرۆ عه‌لیار ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب و هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حێزب له ئوتریش، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی پارتی سوسیال دێمۆکراتی ئوتریش، به‌شدارییان له کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی ئه‌و پارته‌دا کرد.
به‌پێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢١ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، له په‌ڕاوێزی کۆنگره‌که‌دا شاندی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دیداری له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی حێزبی و حوکمی و ئه‌ندام پارلمانی سه‌ر به پارتی سوسیال دێمۆکراتی ئوتریش پێکهێنا.
شاندی حیزب له‌گه‌ڵ وێرنێر فه‌یمان سه‌رۆک وه‌زیرانی ئوتریش و به‌رپرسیی پارتی سوسیال دێمۆکرات دانیشتنیان بوو و له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجی ئێران و ناوچه‌که ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
رێکه‌وتی ٢٢ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆنگره‌ی پارتی سوسیال دێموکراتی ئوتریش به فه‌رمی ده‌ستی به کاره‌کانی ده‌کات و شاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به‌شداری ئه‌و کۆنگره‌یه ده‌بێت.