• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا

زایینی: ٢١-١٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٩/٣٠ - ١٩:٠٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا
ئارەش ساڵح

لە هەندێک لە زانکۆکانی جیهان هزری سیاسی، جیا لەو پۆلێن بەندیە بابەتییەی کە دەکرێت، پۆلێن بەندییەکی جوگرافیشی بۆ دەکرێت؛ بۆوێنە لە هەندێک لە زانکۆکانی ئامریکادا وانەی "هزری سیاسی ئامریکایی"، واتە ئەو بنەما هزریانەی کە پێکهاتەی سیاسەت و شوناسی ئامریکاییان پێکهێناوە، وەکوو وانە دەوترێتەوە.

ئەگەر ئێستا لە کوردستان ئەم بابەتە لە یەکێک لە زانکۆکاندا بێتە ئاراوە و هەوڵ بدرێت وانەی "هزری سیاسی لە کوردستان" وەکوو وانەیەک بوترێتەوە، بە "دوکتور قاسملوو" دەست پێ دەکات و هەر بەویش کۆتایی پێ دێت؛ بۆ ئەوەی بتوانین لە روانگەیەکی ترەوە چاو لە گرینگی ئەم بابەتە بکەین با قسەیەکی "هانا ئارێنت" بێنینە بەرچاو کە دەڵێت: "ئەگەر وەکوو جوویەک لە من زوڵم کرا، پێویستە منیش وەکوو جوویەک بەرگری لە خۆم بکەم"؛ بەڵام بابەتەکە بەوە تەواو نابێت بەڵکوو هەروەک هەموومان دەزانین هزری سیاسی هانا ئارێنت، سەرەڕای ئەو حوکمە بەهێزە ئیتنیکیە، کەمترین بۆنی سیاسەتی ئیتنیکی لێوە دیارە.

سۆنگەی هەستانی دوکتور قاسملوو، بەرگرییە لە خودی زوڵم‌لێکراو وەکوو کوردێک بەڵام ئەو سۆنگە واتابەخشی هەموو جیهانی سیاسی دوکتور قاسملوو نەبوو؛ ئەوەیکە دوکتور قاسملوو لەهەموو دەوروبەری و لە پێش خۆی و لە پاش خۆی جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە ئەگەرچی نەتەوەییترین رێبەری سیاسی کورد بووە، بەڵام بەردی بناغەی ڕاسیۆناڵیزمی سیاسەتی لە کوردستان داناوە.

بەکارهێنانی نەتەوەییترین رێبەری کورد لەسەر بنەمای هەست و سۆز و خۆشەویستی و رق و قین نییە بەڵکوو پشتی بە جۆرێک خوێندنەوە لە هەڵسوکەوت و رێبەرایەتی دوکتور قاسملوو بەستووە؛ دوکتور قسملوو نەتەوەییترین بووە نەک بەو مانایەی کە نەریتیترین بووە، یان بۆ وێنە هەموو کات رانکوچۆخەی لەبەر کردووە یان ئیدیعای چوارپارچەیی کردووە، بەڵکوو بەو مانایەیە کە لە سیاسەتی عەمەلیدا یەکەم: زیاتر لە هەر رێبەرێک توانای ناسینی بەرژەوەندی نەتەوەیی کوردی هەبووە و دووهەم: بە باشترین شێوە ئەو بەرژەوەندییەی لە سیاسەتە نێوخۆیی و ناوچەییەکەی رەنگی داوەتەوە؛ واتە دوکتور قاسملوو نەتەوەیی بووە نەک لەبەر ئەوەی زیاتر و بەرزتر لە کەسانی دیکە دروشمی داوە، بەڵکوو لەبەر ئەوەی هێورتر لە هەموویان و بە بێ هیچ نمایشێک بەڵام لە کردەوەدا لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گەلی کورد هەڵسووکەوتی کردووە.

ئەم راستییە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە دوکتور قاسملوو، بەپێچەوانەی هەموو رێبەرەکانی دیکەی کورد، توانیویەتی سیاسەت و ئەکتی سیاسی راسیۆنالیستی بکات و رەهەندێکی هزری پێ ببەخشێت بە ناوی سوسیالیزمی دێموکراتیک.

ئەو تایبەتمەندییەی هزری سیاسی کە لە بۆڵەبۆڵ و تەنانەت خواستی سیاسیش جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە سیستمێکی واتادارمان پێ دەبەخشێت کە کێشەی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی دنیای مودێڕن و لە چوارچێوەی چەمک و دەستەواژەکانی تایبەت بەو دنیایە دووبارە پێناسە دەکاتەوە.

بۆ ئەوەی بتوانین گرینگی ئەو بابەتە لێک بدەینەوە پێویستە چاوێک بە گرینگترین تایبەتمەندی کۆمەڵگای کوردستان لە رووی کەلتوورییەوە بخشێنین؛ کۆمەڵگای کوردستان کۆمەڵگایەکی شوانپیشەیی بووە، کەلتووری نووسراو لە نێو ئەم کۆمەڵگایەدا رابردوویەکی ئەوتۆی نییە. بۆ وێنە ئەگەر عەرەب، فارس یان تورکی دراوسێ، هەرکام لەم پێوەندییەدا، رابردوویەکی زۆر لاوازیان لەچاو وڵاتانی ئەوروپایی هەیە، کۆمەڵگای کورد بەبەراورد لەگەڵ درواسێکانی رابردووەکەی لاوازترە. وەها کەلتوورێک ناتوانێت سیستمێکی فکری بەهێز بەرهەم بێنێتەوە کە لەرێگەی ئەو سیستەمەوە تاکی کورد بتوانێت خۆی پێناسە بکات و واتا بە پێوەندی خۆی لەگەڵ دەرەوەی خۆی ببەخشێت.

تایبەتمەندی مرۆڤێک کە تووشی کەلتوور بووە ئەوەیە کە، بۆ ئەوەی بتوانێت لەلایەکەوە خۆی مانا بکات و لەلایەکی تریشەوە پێوەندییەکانی نێوان خۆی و کەسانی تر و سرووشت رێک بخاتەوە پێویستی بە وەها سیستەمێکی هزری و چەمکەکانی تایبەت بەو سیستەمە هەیە. درواسێکانی ئێمە هەرکام دەتوانن لە دین یان خوێندنەوەیەکی جیاواز لە دین بۆ ئەو مەبەستە کەڵک وەربگرن و بەم شێوە ئیسلام لە نێو عەرەبدا، ئایینی زەردەشتی و شیعە لە ناو فارسدا و خەلافەت ( وەک سیستمی هزری نەک وەک دامەزراوە) لە نێو تورکدا توانیویەتی ئەو رۆڵە بۆ ئەوان بگێڕێت، بۆیە سیاسەت و سیاسەتپیشەیی لە نێو ئەو نەتەوانەدا بێجگە لە رێچکەیەکی ئێتنیکی، خاوەن بنەمایەکی لێکدانەوەییش بووە.

هەربۆیە بەو رادەیە کە ناسیوناڵیزمی نەتەوەکانی سەردەست بە کەڵک وەرگرتن لە ئایین توانیویانە خۆیان ئاڵۆزتر و بەهێزتر بکەن، هەر بەو رادەیەش ناسیوناڵیزمی کورد، عەبدوڵا پەشێو وتەنی تەنیا "قیڕە و لینگکووتان" بووە؛ ئەمە وای کردووە کە نەتەوەی کورد لەجیاتی سیاسەتێکی نەتەوەیی، یان هەر دوور بێت لە سیاسەت کردن یان لەو شوێنەش کە سەودای سیاسەت لە ژێر ناوی کورد بۆی بووە بە هەوێن، زیاتر تووشی سیاسەتی خاو و ساویلکانەی ئیتنیکی بووە.

بەڵام هەوڵی دوکتور قاسملوو بۆ چەسپاندنی سوسیالیزمی دێموکراتیک وەکوو ئەو سیستمە فکریە بۆ جووڵانەوەی کورد بزاڤێک بوو کە دەتوانین بە راسیۆناڵیزمی سیاسی لە نێو کورددا ناوی ببەین. ئەگەرچی یەکەم تیشکەکانی ئەم جووڵەیە لە کۆماری کوردستان دەست پێ دەکات بەڵام لە راستیدا ئەوە دوکتور قاسملوو بوو کە ئەم بزاڤە هزریەی گەیاندە خانەی خۆی. ئەو بزاڤە هزریەی کە دوکتور قاسملوو لە نێو حیزبەکەی خۆیدا دەستی پێکرد، بۆ هەتاهەتایە گۆڕانی بە سەر رواڵەت و چییەتی سیاسەت لە نێو کۆمەڵگای سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستاندا هێنا.

پڕۆسەی بەهزری کردن لە ئاستی کۆمەڵایەتی- سیاسیدا بە پڕۆسەیەک دەوترێت کە لەوێدا بنەما یان هەڵخڕێنەری هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە بەها کۆمەڵایەتییەکان، هەست و سۆز و نەریت دەگوزارێتەوە بۆ ئەو چەمکانەی کە لەسەر بنەمای عەقڵ یان ئێستدلال و لۆژیک یان هزر هاتوونەتە ئاراوە.

کۆماری کوردستان بۆیە بە دەسپێکی ئەو جووڵەیە دێتە ئەژمار، چوونکە بۆ یەکەم جار کوردی لە بەرامبەر مێژووییترین و گیانسەختترین پرسیاری فەلسەفە دانا، ئەویش ئەوەیە کە حوکمڕانی باش چییە و چ تایبەتمەندیگەلێکی هەیە؟ حکوومەتی کۆماری کە وەکوو یەکەمین پێکهاتەی سیاسی مودێڕن لە نێو کورددا هاتە ئاراوە، دەریدەخات کە ئەوە یەکەمجارە پێکهاتە نەریتییەکان رووبەڕووی چالەنج دەکرێنەوە و پرسیار لە کارامە بوونیان بۆ رێکخستنی کۆمەڵایەتی دەکرێت و پێکهاتەیێکی مودێڕن لە بەرامبەریان دادەنرێت.

جەواد تەباتەبایی لە باسێکدا لەسەر هۆکارەکانی نشستی هزری سیاسی لە ئێراندا دەڵێت:"هاتنی مودێڕنیتە بۆ ئێران هیچکات نەیتوانی نەریت، رووبەڕووی چالەنج بکاتەوە و دامەزراوە مۆدێڕنەکان کە تازە هاتبوونە نێو ئێران هیچکات نەیانتوانی رووبەڕووی دامەزراوە نەریتییەکان کە لەوێ بوون بوەستنەوە، بەڵکوو هەموو دامەزراوە مودێڕنەکان بە خۆشحاڵییەوە لەگەڵ هەموو دامەزراوە نەریتییەکان درێژەیان بە ژیانی خۆیاندا، کەچی ئەو دوو دەستە دامەزراوەیە لە زاتی خۆیاندا دژ بە یەکن؛ بۆ وێنە زانکۆ و قوتابخانەی مودێڕن و حەوزەی عێلمیە نەتەنیا هیچکات دژایەتی لە نێوانیاندا ساز نەبوو بەڵکوو درووشمی یەکیەتی زانکۆ و حەوزە درا و داوای یەکگرتنی ئەو دوو دامەزراوە بە سرووشت دژبەیەکە دەکرێت، بۆیە ئەمە وای کردووە کە نەتەنیا دامەزراوەی هزری نەریتی بۆ بەرهەمهێنانی چەمکی نوێ تووشی "تەسەلوب" ببێت بەڵکوو دامەزراوەی مودێڕنیش نەتوانێت هەوڵی هێنانی چەمکی نوێ بدات".

چارەنووسی سیاسەت لە رۆژهەڵاتدا و لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا تا رادەیەک بەپێچەوانە بووە؛ دامەزراوەی دەوڵەتی مودێڕن، دامەزراوە نەریتییەکان رووبەڕووی پرسیاری قووڵ و کاریگەر دەکاتەوە و لە ئاکامدا دامەزراوە نەریتییەکان کە تا ئەو کاتە سەردەمداری سیاسەت لە کوردستان بوون ئەو دامەزراوە نوێیانە بە دوژمنی خۆیان دەزانن. بۆیە لە بوونی خۆیدا کۆماری کوردستان یەکەم تیشکی پێویستی بەهزریبوون لە کوردستاندا دەردەخات؛ ئەو تیشکە لە منداڵەکەی بەرهەمی کۆمار واتە "دوکتور قاسملوو" فۆڕم دەگرێت.

لێرەدا لە پێناو خوێندنەوەیەکی بەراوردکارانە و زۆر بە کورتی پێویستە ئاماژە بکرێت کە ئەم رووبەڕووبوونەوە، لە بەشەکانی تری کوردستان بە دوو هۆکار نایەتە ئاراوە. یەکەمیان لە باشووری کوردستان، سەرەڕای ئەوەیکە حیزبی مودێڕن دادەمەزرێت بەڵام ئەو حیزبە مودێڕنانە لە مێنتاڵیتەی خۆیاندا هەمان دووپات کردنەوەی پێکهاتە کۆنەکانن و لەهەمان کاتیشدا بەجێگەی ئەوەیکە بۆ داخوازی گۆڕانکاری و بۆ گەیشتن بە ئازادی بەشێوەیەکی جیددی رووبەڕووی کۆمەڵگای باشوور و دامەزراوە نەریتییەکانی ببنەوە کە ژینگەی سیاسی ئەوانن، بۆ بەردەوام بوونی ژیانی خۆیان ناچار دەبن کە دەست بخەنە نێو دەستی پێکهاتە نەریتییەکان. هەروەها لە باکووری کوردستان بە هۆی ئەوەیکە دامەزراوە نەریتییەکانی کورد وەک قەڵایەک چاویان لێ دەکرا بۆ پێشگرتن لە توانەوە لە مودێڕنیتەی ئاتاتۆرکی، هەر بۆیە لە کۆمەڵگای باکوور کەلێنی نەتەوەیی هاوتەریبە لەگەڵ کەلێنی نێوان مودێڕنیتە – نەریت؛ واتە کوردایەتی لە باکووردا، بۆ مانەوەی خۆی ناچار بووە کە لە دامەزراوە نەریتییەکاندا خۆی دەربخات.

لە کوردستانی رۆژهەڵات، لەژێر کاریگەری کۆماری کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی سەختی نەریت و موێڕنیتە لە پانتایی کوردایەتیدا، ڕاسیۆناڵیزم وەک پێویستییەکی سیاسی کۆمەڵایەتی لە نێو ئێلیتی ئەو سەردەمەی کورد هەستی پێ دەکرێت. ئەم پێویستییە لە ئاکامدا لە هزری دوکتور قاسملوو بەرهەمی خۆی دەبینێتەوە. رەهەندی هزری ئەم بەهزریبوونە سوسیالیزمی دێموکراتیکە کە هەندێک چەمکی نوێ بە دەستەوە دەدات کە کورد بتوانێت بە هۆیانەوە چوارچێوەیەکی واتاداری دنیای مودێڕن بە کێشەکانی ببەخشێت و هاوکات وەڵامێکی هەبێت بۆ پرسیاری حوکمڕانی چاک و پرسیارەکانی تری دنیای مودێڕن.

چوارچێوەی سیاسەتی راسیۆناڵیستی ئەو توانایە بە کوردی رۆژهەڵات دەدات کە هاوکات لەگەڵ کێشەی نەتەوەیی، بپڕژێتە سەر کیشەکانی‌تری کۆمەڵایەتی وەکوو کێشەکانی ژنان و کەمایەتییە جنسییەکان و کێشەکانی پاراستنی ژینگە و سرووشت و کێشەی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و چینایەتی کە کێشەکانی ئەمڕۆی دنیای مودێڕنن و پشت گوێ خستنیان بە قەهقەرابردنی کۆمەڵگای خۆمانە.

هاوکات بەرهەمێکی تری ئەو بزاڤەی دوکتور قاسملوو کە دەستی پێکردووە ئەوەیە کە کورد دەتوانێت خاوەن وەڵامێکی قووڵ بۆ پرسی حوکمڕانی و دەسەڵاتی سیاسی بێت؛ بۆشایی هزری سیاسی وادەکات کە ئەگەر گەلی کورد توانای ئەوەشی هەبێت کە دەسەڵاتی سیاسی دابمەزرێنێت، بەڵام ئەو دەسەڵاتە هەر لە دەسپێکەوە شکستخواردوو دەبێت.

رووبەڕوونەبوونەوە لەگەڵ پرسی دەسەڵاتداری چاک و پشتگوێ خستنی ئەو پرسیارە وا دەکات کە هەرچەشنە دەسەڵاتدارییەکی کورد لە داهاتوودا هاوتەریب بێت لەگەڵ گەندەڵی و چەند پارچە بوون و تەنیا هاوپەیمانییەک بێت لە چەند ناوەندی دەسەڵاتدا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ دەنگی راسانی گەلان نابیستن
ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
ــ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".
  • خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
    لەو قۆناغەدا کە هێزەکانی رێژیم باوەڕیان بە خۆیان نەماوە و ترسی رووخان هێزی سەرکووتکەری بێ هیوا کردووە، راسانی شارەکانی کوردستان دەتوانێ زۆرترین دەسکەوت و کاریگەریی هەبێ. ئەوە دەرفەتێکە کە گەلی کورد دەتوانێ بۆ پێشخستن و نزیک بوونەوە لە ئامانجەکانی، کەڵکی شیاوی لێ وەربگرێ؛ بە تایبەتی کە لە قۆناغی نوێی خەباتدا، هۆشیاری نەتەوەیی و بەرینایی خەبات لە جاران بەرزتر و بەربڵاوترە.
  • پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا
    لەم نێوانەدا، بەسیج، وەکوو ئامرازی سیخوڕیی حکومەت بەکار براون. بەسیج لە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەتی و ناحکومەتی و لە واتایەکی بەربڵاوتر: لە هەموو شوێنێکدا وەکوو ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە. قوتابخانەکان و زانکۆکانیش لە فیلترینی ئەم شوێنانەن. بەسیجی کوردیش، یان خۆماڵیتر بڵێم: جاشە کوردەکان، وەک باقی بەسیجییەکانی ئێران، ئەرکی تایبەتیان پێ ڕادەسپێردرێت کە بەرچاوترینیان، فرۆشتنی نیشتمان و هاوزمانەکانیانە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    زلهێزەکان هاتن و بێ لەبەرچاوگرتنی مافی گەلان، نەخشەی ناوچەکەیان گۆڕی؛ لە ئاکامی ئەم داڕشتنە نوێیە یەکلایەنە و نادادپەروەرانەشدا، هەندێک لە نەتەوەکان لە مافی دامەزرانی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کران کە بەرچاوترینیان نەتەوەی کورد بوو. کورد بوو بە یەکەم قوربانی ڕەوتی نوێی نادادپەروەرانەی مێژوو، تەنیا لەبەر ئەوەیکە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەم زلهێزانە یەکی نەدەگرتەوە.
  • دەنگی راسانی گەلان نابیستن دەنگی راسانی گەلان نابیستن
    لە رۆژی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی و لە دوایین رۆژەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زانییندا، بزاڤی مافخوازیی نەتەوەکان و خەڵکانی ئێران دوای چەندین و چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین، وەکوو ڕووبارێکی بەلرفە، بەنداوی کۆت و بەندی هەمەڕەنگی ڕێژیمی رووخاند و لافاوێکی سەرتاسەریی لە ئێراندا وەڕی خست.
  • لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی
    زلهێزەکانی جیهان، بە تایبەت ڕوسیە و ئامریکا دەیانهەوێ پارسەنگێکی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکبهێنن کە سەقامگیر بێ و تێیدا بەرژەوەندی و نفوزی خۆیان پارێزراو بێ. رۆڵی ئامریکا و روسیە چارەنووسساز دەبێ بۆ بارودۆخی داهاتووی ناوچەکە، ئەگەر یەک یان هەردوو لەم وڵاتانە گەرەنتی سەقامگیری و پارسەنگی هێز بدەن بە هاوپەیمان و دۆستەکانی خۆیان لە ناوچەکە ئەو کات ئیمکانی هەیە شێوەیەک لە سەقامگیری دروست بێ.
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    بنەمای گەشەی ئێران لە ڕووی جوغرافییەوە، لەسەر دوو پاژی ناوەندی _فارس و قەراغی _نافارس داندراوە، چون دەوڵەتی مۆدێڕن پێی وابوو تەنیا رێگەی مانەوەی، خوڵقاندنی یەک نەتەوەیە و لە پێناو ئەو ئامانجەش جوغرافیای پاشکەوتوو و پێشکەوتووی خوڵقاند.
  • کرماشان له پەنای بێپەناییدا کرماشان له پەنای بێپەناییدا
    ئەم دۆخە نالەبارە لەپاش زیاتر لە یەک مانگ، هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفر؛ لەمبارەوە "ئەکبەر سەنجابی" فەرمانداری سەرپێڵی زەهاو باسی لە دۆخی نەشیاوی ژیانی هاووڵاتییان لە نێو خێوەتەکاندا کردووە و وتوویەتی: بەرپرسان دەبێ درک بە بارودۆخی لێقەوماوان بکەن؛ خەڵک بە دژوارییەوە لە ژێر خێوەتی ١٠ میتریدا دەژین!
  • دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا
    ئەو تایبەتمەندییەی هزری سیاسی کە لە بۆڵەبۆڵ و تەنانەت خواستی سیاسیش جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە سیستمێکی واتادارمان پێ دەبەخشێت کە کێشەی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی دنیای مودێڕن و لە چوارچێوەی چەمک و دەستەواژەکانی تایبەت بەو دنیایە دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
  • داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا
    ئەگەر ئەرکی سپای قودس بە دەرکەوتنەکانی قاسم سلێمانی لە ناوچەدا هەژمار بکەین ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەر کوێ شەڕ و نائارامی هەبێت، ناوبراویش لەوێیە؛ واتە سامانی وڵاتێکی وەک ئێران و کوردستان بۆ شەڕئەنگێزی و تیرۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت و ئەوەش بەئاشکرا و بەیاسا دەیکەن.