کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەوی یەڵدا لە کوردستانی رۆژهەلات بەرز ڕاگیرا

17:36 - 1 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: ڕێبوارانی ڕێبازی شەهیدی هەرگیز نەمر، دوکتور قاسملوو، بە بەرزڕاگرتنی یادی لەدایک‌بوونی سەرداری دێموکراسی، پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازەکەی نوێ کردەوە.

بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ شەوی ٣٠ی سەرماوەز پۆلێک لە تێکۆشەرانی دێموکرات و ڕێبوارانی ڕێبازی شەهید قاسملوو لە تەنگیسەری دێموکراتپەروەر ڕێوڕەسمی شەوی یەڵدایان بەڕێوە برد و ئەم یادەیان بەرز ڕاگرت.

هەروەها کاتژمێر ٦ تا ١٢ی شەو، بەشێک لە چالاکانی فەرهەنگی شاری سنە لە بنکەی زاگرۆس، ڕێورەسمی شەوی یەڵدایان بەڕێوە برد.

نێوەڕۆکی ڕێوڕەسمەکە، باسێک بوو لەسەر شەوچلە کە تێیدا چەند پارچە شێعر لە لایەن بەڕێزان مامۆستا جەلال مەلەکشا و خاتوونی شاعێر سیمین چایچی خوێندرایەوە؛ ئەم ڕێوڕەسمە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان و شیرینی و خواردنی شەو چلە کۆتایی پێهات.