کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

‏دیاریی باڵوێزی ڕێژیم دەخرێتە نێو سەتڵی زبڵەوە

14:41 - 2 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: باڵوێزی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتی هولەند، کە تەنیا دیاریی بۆ پیاوان پارلەمانی ئەو وڵاتە بردبوو، دیارییەکەیان خستنە نێو سەتڵی زبڵەوە.

لە گرتە ویدئۆییەکدا کە بڵاو بووەتەوە، یەکێک لە ئەندام پارلەمانی هولەند، دیاریی ڕۆژی کریسمەسی عەلیڕەزا جەهانگیری باڵوێزی ڕێژیمی ئێرانی، لە بەرچاوی کامێرا و هەواڵنێرانەوە دەخاتە نێو سەتڵی زبڵ و بە گاڵتەوە باس لەوە کردەوەیەی باڵوێزی ڕێژیمی ئێران دەکات.

ئەو پارلەمانتارەی هولەند بە هۆی ئەوەی کە باڵوێزی ڕێژیمی ئێران، تەنیا بۆ پیاوان پارلەمان دیاریی هێنابوو ئەم کارەی کردووە.