کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان و ئێران گۆڕەپانی چالاکیی تەبلێغییە

15:18 - 2 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: چالاکیی تەبلێغیی بە بۆنەی شەوی یەڵدا لە شارەکانی کوردستان و ئێران بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ڕێزگرتن لە شەوی یەڵدا، شەوی لەدایکبوونی پێغمبەری ئاشتی چالاکیی بەرینی تەبلێغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرای دێموکرات لە ئێران لە شارەکانی تاران لە مەیدانی ئازادی، شەقامی کارگەری شومالی، شەقامی سادقییە، شهر زیبا، سازمانی بونیادی شەهیدی ڕێژیم ناوچەی ١٧، ١٨، و ١٩ و زانکۆی تاران، هەروەها لە شاری قشم چالاکیی بەرینی تەبلێغییان بەڕێوە برد.

قارمانانی دێموکرات لە گوندی گوڵچییەرـی شاری مەریوان بە بۆنەی شەوی یەڵدا وێنە و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

هاوکات ڕۆڵەکانی دێموکرات، لە شاری سەردەشت بە بۆنەی شەوی یەڵدادا لە گەڕەکی ‌جانبازان، کەمەربەندی و فەرهەنگیان چالاکیی تەبلێغییان بەڕێوە بردووە.