کوردستان میدیا: یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێران پاڵپشتیی خۆیان له که‌مپه‌ینی 10ی خاکه‌لێوه راگه‌یاند.
ده‌قی بڵاوکراوه‌ی پاڵپشتیی یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێڕان به‌م شێوه‌یه:
هاونیشتمانانی خۆڕاگر
لاوانی ناسیۆنالیست
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی کوردستان
به‌رپرسانی ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌کانی باشووری کوردستان
بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک کۆمه‌ڵێک هێما و رووداوی مێژوویی هه‌ن که‌له پاش تاوتوێ کردنیان له پا‌رڵمان، یان ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌کان، وه‌ک رۆژ، یان رۆژانی نه‌ته‌وه‌یی به فه‌رمی ده‌ناسرێن و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به شێوازێک یاد و ئه‌و رۆژانه له کاتی دیاری کراوی خۆیدا به‌رز ده‌نرخێنێت.
له مێژووی گه‌لی کوردیش‌دا چه‌ندین رووداوی تاڵ و شیرین هه‌ن که شایسته‌ی ئه‌وه‌ن وه‌ک رۆژانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بناسرێن و گه‌ل له‌و رۆژانه‌دا یادیان بکاته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا رۆژی 10ی خاکه‌لێوه، واته رۆژی له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و یارانی، که چه‌ندین ساڵه کۆمه‌ڵێک حیزب و رێکخراوی کوردستانی ئه‌و رۆژه‌یان وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان ناوزه‌د کردووه و هه‌موو ساڵوه‌گه‌ڕێکی ئه‌و رۆژه رێوڕه‌سمی تایبه‌تی بۆ ده‌گیرێت.
ئێستا که‌له باشووری کوردستان، گه‌لی کورد خاوه‌نی پارلمانی خۆیه‌تی، زۆر ئاساییه که پارلمانتاره ئه‌مه‌گناسه‌کان و وه‌فادارانی پێشه‌وا به ده‌م داواکاری که‌مپینه‌که‌وه بچن و تاوتوێی داواکارییه‌که‌یان بکه‌ن و زۆریش له جێدایه که 10 خاکه‌لێوه له‌لایه‌ن پارلمانی کوردستانه‌وه وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان بناسێندرێت.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێڕانی کوردستان له‌م راگه‌یندراوه‌دا ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی که‌مپینی 10ی خاکه‌لێوه و هه‌مان بانگه‌واز ئاراسته‌ی به‌ڕێزان کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی پارلمانی کوردستان ده‌کات بۆ به فه‌رمی ناسینی 10ی خاکه‌لێوه وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان.
بژی کورد
پایه‌دار بێت کوردستان
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێڕانی کوردستان
18ی نه‌ورۆزی 2712 ی کوردی