کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ئایینی لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

15:35 - 2 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی ئایینیی خەڵکی شاری پیرانشار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، مامۆستای ئایینی، مەلا عەبدولقادر نزهەتی ناسراو بە مەلا قادر چیانە کوڕی مەلا محەممەد خەڵکی گوندی چیانە، ناوچەی پیرانی پیرانشار لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا مەلا قادر وێڕای ئەوەی کە کەسایەتییەکی ئایینی بوو، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەریش بوو، هەر بۆیە لە لای خەڵکەوە جێگای ڕێز و حورمەت بوو. هەروەها دوو کەس لە بنەماڵەکەی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبرا دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.