• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

ستراتیژیی ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا

زایینی: ٢٤-١٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/٠٣ - ١٢:١٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ستراتیژیی ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا
د. ئیدریس ئەحمەدی

پێش کۆتایی ساڵی ٢٠١٧، ئیدارەی ترامپ "ستراتیژیی ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا"ی پێشکەش بە ڕای گشتی کرد، کە لە زۆر ڕووەوە جێگەی سەرنج و تێڕامانە.

یەکەم، ئەو ستراتیژییە دان بەوەدا دەنێت کە لە ئاستی جیهانیدا، ئامریکا ڕەقیبی بۆ دروست بووە؛ ئەویش ڕووسییە و چینن و لە ئاستی هەرێمیدا، کورەی باکوور و ئێران، وێڕای تێرۆریزم، وەک مەترسی بەرچاو لە سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا و هاوپەیمانانی دەستنیشان کراون.

دووهەم، بنەمای فیکری ئەو ستراتیژییە شتێکە کە بە "واقعبینی پرنسیپتەوەر" (principled realism) ناوزەد کراوە؛ واتە هاوکات کە هێز دەوری ناوەندیی لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا دەگێڕێت، ئامریکا لە پێبەند بوون بەو بەهاگەلەی (ئازادی و دێموکراسی) کە بڕوای پێیانە، بەردەوام دەبێت.

هەڵبەت هاوکات جەخت کراوەتەوە، کە ئەو ستراتیژییە گرنگی بە دەسکەوت دەدات، نەک پرنسیپی ئایدئۆلۆژیک. لە لایەکی دیکەوە، کاتێک ئیدارەی ترامپ باس لە سەرهەڵدانەوەی ململانێی نێوان زلهێزەکان دەکات، کە دەکەوێتە خانەی ژئۆپۆلیتیکییەوە، ڕوونە کە ئەو ململانێیانە ئایدئۆلۆژیکین. ئامریکا داکۆکی لە کۆمەڵێک بەها دەکات، لە بەرانبەردا ڕەقیب و نەیارانی خاوەن بەها و ئایدئۆلۆژی تایبەت بە خۆیانن. بە کورتی ململانێی لە نێوان ئەو لایەنانە دایە کە لە لایەک بڕوایان بە کەرامەتی مرۆڤ و ئازادی هەیە و ئەوانەی کە بەپێچەوانەی ئەوە بیر دەکەنەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ئیدارەی ترامپ بەو ئەنجامە گەیشتووە، کە ئەو وڵاتانەی هەڵگری بەها و ئایدئۆلۆژی پێچەوانەی ئامریکان، تەنانەت بە ئەندام بوونیان لەو دامەزراوە نێودەوڵەتییانەی کە ئامریکا دایمەزراندوون و هەروەها سەرەڕای پەیوەندی ئابووریی لە گەڵیاندا، بە گشتی پتانسیلی گۆڕان و باش بوونیان نییە.

سێهەم، لەگەڵ ئەوەی کە ئامریکا ئێستەشی لەگەڵ بێ، لە ڕووی هێزی نیزامییەوە یەکەمی بێڕەکابەرە، بەڵام ڕەقیبەکانی توانیویانە خۆیان پڕچەک بکەن. تێکنۆلۆژی لە تێکدانی پارسەنگی هێزدا فاکتەرێکی گرنگە. هێز وەکوو جاران لە دەستی چەند زلهێزێکدا چڕ نەبووەتەوە، بەڵکوو دابەش بووە.

تێکنۆلۆژی وای کردووە کە وڵاتگەلێکی لاوازیش بتوانن هێزی نیزامیی بەتایبەت سیستەمی مووشەکی دوورهاوێژ بەرهەم بێنن، بەڵام لەم سەردەمەدا زانیاری بە ڕادەی وزە گرنگە، بۆیە شەڕ بۆ گۆڕەپانی سایبێری گوازراوەتەوە.

بەو بۆنەوە ئیدارەی ترامپ گرنگی بە بەهێزتر کردنی ئامریکا بەتایبەت لە ڕووی نیزامییەوە دەدات. هەڵبەت ئامریکا هەروەها بەهێزتر بوونی هاوپەیمانانی بە زیاد بوونی هێزی خۆی دەزانێ.

کاتێک ترامپ هاتە سەرکار، چاوەڕوان دەکرا ئامریکا زیاتر لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی پاشەکشە بکات. لەم ستراتژییەدا گرنگی بە حزووری ئامریکا لە دەڤەرە جیاکانی دونیا، لەوانە ڕۆژهەڵاتی ناوین، دراوە. ئەم حزوورە دەبێ نیزامیش بێ، بەتایبەت ئەگەر هەلومەرج وا بخوازێ، تاکوو نەیارانی ئامریکا نەتوانن بۆشایی دەسەڵات پڕ بکەنەوە.

چوارەم، ئامریکا چیدی بڵاوکردنەوەی دێموکراسی وەک ئامانج چاو لێ ناکات، هەرچەند پاشەکشەش لە بەرژەوەندیی خۆیدا نازانێ. سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە دەقی ئەو ستراتیژییەدا هاتووە: "ساڵانێکە، لێکگرێدراوبوونی گرفتی فراوانبوونی دزەکردنی (نفوذ) ئێران، داڕمانی دەوڵەتان، ئایدئۆلۆژی جیهادی، چەقبەستوویی کۆمەڵایەتی و ئابووری وێڕای ململانێی هەرێمی، بەرۆکی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست گرتووەتەوە.

ئامریکا بەو ئاکامە گەیشتووە، کە نە مەیل بۆ گۆڕان بەرەو دێموکراسی و نە دەسهەڵگرتن، ناتوانن لە گرفتەکانی ئەو ناوچەیە کەم بکەنەوە".

پێنجەم، ئەوەی کە ئیدارەی ترامپ گرنگی پێ دەدات، ڕاگرتنی پارسەنگی هێز لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دەڤەرە ستراتیژییکەکانی دیکەی جیهان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیە. لەو پێوەندییەدا، ئامریکا گرنگی بە دیتنەوەی هاوپەیمان دەدات. ڕاگرتنی پارسەنگی هێز زۆرتر پێشگرتن لە بەهێز بوونی نەیارانییە، نەک هەوڵێک بۆ لەنێوبردنیان. هەرچەندە جەخت لە سەر ئەوەی کراوەتەوە کە ئەرتەشی ئامریکا دەبێ ئەوەندە بەهێز بێ، کە ئەگەر پێویستی کرد، بتوانێت نەیارانی لە شەڕدا ببەزێنێت.

ڕەخنەگرانی ئەم ستراتیژییە باسی ئەوەیان کردووە، کە هەڵگری کۆمەڵێک ناکۆکییە. ڕەنگە ئەو ڕەخنەیە لە هێندێک ڕووەوە بەجێ بێ، بەڵام ئەو ستراتیژییە چەندە هەوڵ بۆ پاراستن و بەهێزتر کردنی پێگەی ئامریکا بێ، ئەوەندەش ڕەنگدانەوەی ئەو ئاڵۆزیی و ناکۆکییانەیە کە لە دونیای ئەمڕۆدا بوونیان هەیە، بەتایبەت ڕەنگدانەوەی تێکچوونی پارسەنگی هێز بە زەرەری ئامریکا بێ.

سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، گرفتی سەرەکیی ستراتیژی ڕاگرتنی پارسەنگی هێز لەوەدایە کە ئەگەری سەرکەوتنی کەمە. لە ڕابردوودیشدا بەتایبەت لە سەردەمی شەڕی سارددا، هەوڵ دان بۆ ڕاگرتنی پارسەنگی هێز، لە قۆناغی جیاوازدا بەهێز بوونی هەر کامە لە ڕێژیمی ئێران و عێراقی لێ کەوتەوە و دواجاریش هەردووکیان دوژمنی سەرسەختی ئامریکایان لێ دەرچوو.

لە چەند وتارێکدا لەم ڕۆژنامەیە، تەنانەت پێش ڕێفراندۆم باسی ئەوەم کردووە، کە هۆی ئەوەی ئامریکا ئەوەندە گرنگی بە عێراق دەدات، بۆ ستراتیژی ڕاگرتنی پارسەنگی هێز دەگەڕێتەوە. وەک بینیمان ئەمەش لە کارەساتی داگیرکردنی کەرکووک و پشت تێکردنی ئامریکا لە کورد خۆی نواند، هەرچەند کارەساتی کەرکووک هۆکاری سیاسی نێوخۆییشی هەبوو و ناکرێت بە تەواوەتی بە سیاسەتی ئامریکاوە ببەسترێتەوە.

ئامریکا ئەو وێژینگەی (وهم) لا دروست بووە، کە دواجار ناسیۆنالیزمی عەرەبی لە عێراقدا بە سەر تایەفەگەریدا زاڵ دەبێ و بەغداد لە هەمبەر ئێراندا سەربەستیی خۆی دەسەلمێنێ و دواجاریش ئەرکی ئامریکا لە ناوچەکەدا کەم دەکاتەوە، چوونکە وای داناوە کە عێراقێکی سەربەخۆ دەتوانێ پێش بە بەرفراوانخوازیی ئێران بگرێ و بەو شێوەیە پارسەنگی هێز لە ناوچەکەدا بە قازانجی ئامریکا دەبێت. لەو ستراتژییەدا جەخت کراوەتەوە، کە ئامریکا "هاوشەریکایەتی دوورمەودای ستراتیژیک" لەگەڵ عێراقێکی "سەربەخۆ"دا بەهێز دەکات. سیاسەتڤانانی ئامریکا حەیدەر عەبادیش بە کەسێکی "میانەڕەو" دەبینن کە گوایە توانایی ئەوەی هەیە کۆتایی بە تایفەگەریی بێنێ و عێراق لە ئێران دوور بخاتەوە.

ئەم ڕوانینە ستراتیژیکییە تاکوو ئێستە بووەتە هۆی هەڵەیەکی ستراتیژییەکی مەزن؛ چوونکە داگیرکردنی کەرکووک و لاواز بوونی هەرێمی کوردستان، ئەوەندەی دیکە پێگەی ئێرانی بەهێزتر کرد.

تاکوو ئامریکا لە واقعییەتەکانی عێراق و پەیوەندی نێوان بەغداد و تاران بگات، ڕەنگە درەنگ بێ. حوکمی مێژوو لە سەر هەر دوو ئیدارەی ئۆباما و ترامپ رەنگە توند بێ، چوونکە هەر دووکیان بە شێوەی جیاواز (یەکێکیان لە پێناو ڕێککەوتنی ناوکی، ئەوی دیکەیان بۆ ڕاگرتنی پارسەنگی هێز)، یارمەتیدەری بەهێز بوونی ئێران بوون.

مێژوو وڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە، کە ئایا ئیدارەی ترامپ دەتوانێ هەڵەی ستراتیژیکی لە کەرکووک قەرەبوو بکاتەوە یا نە؟

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: