کوردستان میدیا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، خەلکی سەرپێڵیزەهاو دوای بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر کەمتەر خەمییەکانی ڕێژیم دەربڕی.
دووای بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٦ هەتاوی، ئەو خەڵکەی سەرپێڵیزەهاو کە لە نوێژی هەینی بەشدار بوون، لە هەمبەر کەمتەرخەمییەکانی ڕێژیم و بارودۆخی نالەباری بوومەلەرزەلێدراوان لەو شارەدا ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە.
لە گرتە ویدئۆییەکدا که بڵاو بووەتەوە، بەشداربووانی نوێژی هەینی، لە نێو مزگەوت که بڕیار بووە فەرهاد تەجەری نوێنەری ڕێژیم له مەجلیس بۆ خەڵک قسە بکات، بە دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆیان، پێشیان به لێدوانی ئەو نوێنەرەی ڕێژیم گرتووە.
دوای تێپەربوونی نزیک به ٥٠ ڕۆژ له کارەساتی بوومەلەرزه، لێقەوماوانی ئەو ناوچانه له وەرزی سەرما لە بارودۆخێکی نامرۆڤانەدان و لە ژێر خێوەتدا به کەمترین پێداویستییەکان دەژین و ڕێژیمیش بەبێ گرنگیدان بەو خەڵکە کەمتەرین خزمەتگوزاریی هەبوو.