کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دروشمی درۆ لە بارەی قودسەوە دەدات

15:55 - 3 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، بە بیانووی قودس شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا دەنێنەوە و لەو
پرسەدا تەنیا بەرژەوەندیی خۆی ڕەچاو دەکات.


ڕۆژنامەی العینی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ماوەی ٤٠ ساڵە لە بارەی قودس تەنیا دروشمی درۆ دەدات و كەڵکاژۆ لەو مەسەلەیە دەکات و شەڕ و دووبەرەکیی دەنێتەوە.

لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە، خومەینی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران فتوای جیهادی بۆ بەرگری کردن لە فلستین دا و فەرمانی بە نیزامییەکانی ئەو ڕێژیمە دا بەرەو قودس بڕۆن و ئەو شوێنە ئازاد بکەن. دواتر ئەو ڕێژیمە هەر لە سەر ئەو بیرۆکەیە شەڕێکی ماڵوێرانکەری ٨ ساڵەی لەگەڵ عێراق هەڵگیرساند و خومەینی لە کاتێکدا کە دروشمی دەدا، ڕێگای قودس لە کەربلاوە تێدەپەڕێت، هاوکات چەکوچۆڵی لە ئیسرائیل هاوردە دەکرد.

هەر لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەەوە کراوە، کە ڕێژیمی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە قودس خۆی لە پەرواێزخستن بێنتەدەرێ، چونکە دوای هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی سعوودییە لە تاران ئەو ڕێژیمە زیاتر کەوتە پەراوێزەوە.

ڕێژیمی ئێران بە هۆی دەستێوەردانەکانی خۆی لە کاروباری ناوچەکەدا شەڕی نێوخۆیی سووریەی کردە شەڕی خۆی و جینایەتی مرۆیی لەو وڵاتەدا خولقاند و ئێستەش لە یەمەن و لوبنان لەژێر ناوی بەرگریی لە قودس درێژە بەو شەڕانە دەدات.

پرسی قودس و فلستین بۆ بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە هیچ بایەخێکی نییە و تەنیا بۆ ناسەقامگیری و تێکدانی ئەمنییەتی وڵاتانی ناوچەکە کەڵکی لێ وەردەگرێت.