کوردستان میدیا: مایکل هایدین سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی سیای ئامریکا باسی لەوە کردووە کە شکستی کەرکووک شکستی ئامریکاش بوو.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، مایكل هایدین سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی سیای (CIA) ئامریکا كه ئێستا له شووڕای ئەمنییەتی نه‌ته‌وه‌یی ئا‌مریكا ئەندامە، ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له كه‌ركووک ڕوویدا، تەنها شكستی كورد نەبوو، بەڵكوو شكستی ئامریكاش بوو.
هایدین لەبارەی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی كەركووک جەختی کردەوە کە ڕێژیمی ئێران ده‌ستی له‌و مهسهلهیەدا هه‌بووە و گوتیشی كورد هاوپه‌یمانی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه‌ن، كورد داعشی ڕاونا و به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وتن، ئێستاش كورد هه‌ست ده‌كات ئێمه پشتمان لێ كردووه، به‌ڕاستی ئه‌مه كارێكی ئاڵۆزه و پێویستی به چاره‌سه‌ره و ئاڵۆزیش هه‌یه له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
هاوکات مایكل هایدین باسی لەوە کرد ئێمه به‌ره‌نگاری ڕێژیمی ئێران سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووک بووینه‌ته‌وه و ئێمه له‌گه‌ڵ توركیه و هاوپه‌یمانه‌كانمان له گفتوگۆ داین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گه‌لی كوردستان جێگای بایه‌خی ئێمه‌ن و پشتیان به‌رناده‌ین.
ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی ئامریکا لە بارەی کوردستانی باکوور ڕایگەیاندووە کە ده‌وڵه‌تی توركیەش دەبێ مافی ئۆتۆنۆمی بە کوردی ئەو بەشە بدات و پرسی كورد به وتووێژ چاره‌سه‌ر بكات.