لەدایکبوونی پێغەمبەری ئاشتی پیرۆز دەکرێت
زایینی: ٢٤-١٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/٠٣ - ١٧:٤٨ تاران
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات لە شاری کامیاران، بە بۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێغمبەری ئاشتی ــ دوکتور قاسملوو ــ ـی هەمیشه زیندوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوه برد. ئه و شوێنانەی که چالاکیی تێدا بەڕێوه چووە بریتین له: "دەبیرستانی موعەلیم، ئوستاد شەهریار، ڕازی، کەوسەر، مائیده، ڕەستگاران، فاتمەی زەهرا، شاهید، هونەرستانی "خاڕەزمی"، هونەرستانی کارودانشی جەوان، ۱۲مێتری تەوحید، کۆڵانەکانی ۱۲مێتری، قوتابخانەی گشتی، مزگەوتی ئیمام شافێعی، مزگەوتی خومەینی، کامیارانه کۆن، شارەکی بێعسەت، مەسکەنی مێهری ڕێگای سنه ـ کامیاران، تروەڕێز.