کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد پلەی یەکەمی ئاسیای بە دەست هێنا

15:06 - 4 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: وەرزشوانێکی کورد، خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کێبڕکێ رنکینگـی جیهانی پلەی یەکەمی لە ئاستی ئاسیادا بە دەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەحمەد ئەحمەدی وەرزشوانی کورد، خەڵکی شاری مەهاباد، لە کێبڕکێی بادبانیی ٥٠ خاڵیی رنکینگـی جیهانی کە لە وڵاتی ئیسپانیادا بەڕێوە چوو، توانی پلەی یەکەم لە ئاستی وڵاتانی ئاسیادا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەو کێبڕکێیانە بە بەشداری ٦٠٠ سیلوێر لە ٢٧ وڵاتی جیهان، لە ماوەی ٥ ڕۆژدا لە پالامووسی ئیسپانیا بەڕێوە چوو.

وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ئێران سەرەڕای سیاسەتی هەڵاواردنی ڕێژیمی ئێران و دابین نەکردنی ئیمکاناتی پێویست لە لایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمەوە توانیویانە لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکاندا سەرکەوتن بە دەست بێنن.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، هەندێک لە وەرزشوانانی کورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر هەڵاواردنی ڕێژیم لە بواری وەرزشدا زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە.