کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەوی یەڵدا لە چیاکانی کوردستان بەرز ڕاگیرا

20:23 - 4 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی هێزی تایبەتی حیزبی دێموکرات لە چیاکانی کوردستان شەوی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئاشتیان بەرز ڕاگرت.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا جێگیر لە هێزی تایبەت له چیاکانی کوردستان ڕایگەیاند: پێشمەرگەکانی هێزی تایبەت بە بۆنەی شەوی یەڵدا، شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لەو ڕێوڕەسمەدا بەرپرسانی سیاسی و نیزامیی هێزی تایبەت بەشداریان کردووە.

لە سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمەدا سامان شێوەسەڵی پێشمەرگەی هێزی تایبەت پەیامێکی بە بۆنەی شەوی یەڵدا خوێندەوە.

پاشان مستەفا مەناف یەکێک لە بەرپرسانی پێشووی هێزی تایبەت وەکوو سەمبوولی تەمەنی دوکتور قاسملوو، مۆمی ٨٧ ساڵەی هەڵکرد.

پاشان چەندین گۆرانی و چەند پارچە شێعرێکی پێوەندیدار بە شەوێ یەڵدا، لە لایەن پێشمەرگەکانەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
ڕێوڕەسمەکە بە گۆرانی و نۆکتە گێڕانەوە کۆتایی پێ هات.