• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ڕێوڕەسمێک لە وڵاتی ئاڵمان بە بۆنەی ٢٦ سەرماوەز بەڕێوە چوو

زایینی: ٢٦-١٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/٠٥ - ١٨:١٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕێوڕەسمێک لە وڵاتی ئاڵمان بە بۆنەی ٢٦ سەرماوەز بەڕێوە چوو
کوردستان میدیا: لە وڵاتی ئاڵمان بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ٣ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە هاوبەشی هەردوو "کۆمیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" و "پارتی سووسیالیستی کوردستان" لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان جێژنی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان بەرێوە چوو.

سەرەتای رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی "ئەی رەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و دواتر پەیامی هاوبەشی هەردوو کۆمیتە لە لایەن ڕەشید ڕەحمانی بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان خوێندرایەوە.

لە سەرتایی پەیامەکەدا ئاماژەیەکی کورت بە مێژووی ڕۆژی پێشمەرگە و هۆکاری پێویستی دیاری کردنی ٢٦ی سەرماوەز وەک ڕۆژی پێشمەرگە لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە و پەسەند کردنی وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە پارلەمانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێزلێنان و پەسەند کردنی ئەو دوو بۆنە نەتەوەییە لە لایەن پارتی سووسیالیستی کوردستانەوە درابوو.

ڕەحمانی لە قسەکانیدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک دەسکەوتی بەنرخی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دا وەک: ئازاد کردنی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لە دەستی داگیرکەران، تێکشاندنی هەیمەنی داعش، ٧٢ ساڵ خەبات دژی رێژێمەکانی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی و دامەزرانی کۆماری کوردستان و سەرئەنجام دەنگی "بەڵێ"ی زیاتر لە ٩٢%ی باشووری کوردستان بۆ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی خستە ڕوو کە بە گشتی جیهان و بەتایبەت گەلی کوردآ لە هەر چوار بەشی کوردستان شانازییان پێوە دەکات.

لە درێژەی ئەو پەیامەدا دۆخی ئیستای خەباتی گەلی کورد، لە هەر چوار بەشی کوردستان و بەتایبەتیش لە باشووری کوردستان خرایە ڕوو کە لەو پەیوەندییەدا هەردوو کۆمیتەی پارتی سووسیالیست و حیزبی دێموکرات پێداگرن لەسەر پێویستی پاراستنی یەکیەتیی نەتەوەیی و چارەسەر کردنی ئاشتیانەی کێشە و ململانێی نێوان حیزبەکانی هەر چوار بەشی کوردستان.

لە بەشێکی‌تری پەیامەکەدا ڕاسانی ڕۆژهەڵات و گرێدانی خەباتی شار و شاخ بە درێژەی بۆ ئامادەبووان شی کرایەوە و لەو پێوەندییەدا رەحمانی وتی: "حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی چییەتی دژەکوردی کۆماری ئیسلامی کە وڵامی هەموو جۆرە داخوازییەکی نەتەوەی کورد بە ئاگر و ئاسن دەداتەوە، نزیک سێ ساڵە لە بڕیارێکی پێویست و مێژووییدا وەرزێکی نوێی تێکۆشان بۆ گرێدانی خەباتی شار و شاخ دەست پێکردووە کە گەلی کورد لە پێشوازییەکی بێوێنەدا ناوی ڕاسانیان لەسەر داناوە.

ڕاسانی ڕۆژهەڵات بەرهەمی فیداکاری و ڕژانی خوێنی گەشی دەیان کادری زانا و فەرماندەی لێهاتوو و پێشمەرگەی قارەمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، کە خەباتی ڕۆژهەڵاتی بردووەتەوە قۆناغێکی نوێیەوە.

بڕیاری بەجێ و پێویستی حیزبی دێموکرات و قارەمانەتی پێشمەرگە ڕاستەوخۆ کارتێکەری لەسەر بردنە سەرەوەی ورە و خواستی گەلی کورد بووە، کە دەتوانین ئاماژە بە خرۆشانی کوردستان لە نەورۆزی جامانەکان، خرۆشانی جەماوەری ڕۆژهەڵات بۆ پشتگیریی لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، خۆپیشاندانەکانی کوردستان بۆ ناڕەزایەتی لە دژی کوشتنی کۆڵبەران، حەماسەی بە هاناوە چوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان و دەوروبەر و هێنانەوەی تەرمی شەهید ئەبووبەکر مەعرووفی لە کرماشانەوە بۆ بۆکان بکەین و هەروەها بە پیری بانگەوازی حیزبی دێموکراتەوە هاتنی کچان و کوڕانی شۆڕشگێر بۆ پێشمەرگایەتی و خۆ ڕێکخستنی لاوانی شار لە ڕیزی پێشمەرگەی شاردا.

کۆماری تێرۆریستی ئیسلامیش بە هەموو توانای خۆیەوە هەوڵی پێشگیریی لە ڕاسان و شکست دانی ئەدا، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بەبێ گوێدانە هەڕەشە و گوڕەشەی ئەو ڕێژیمە تێرۆریستە لە ژێر ڕووناکایی بڕیاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نەتەنیا ڕاناوەستن بەڵکوو لە وەرزەکانی داهاتوودا و لە هەموو کوردستان و بەتایبەت لە شار شێلگیرتر لە جاران ڕووبەڕوویی سپای کوردکوژی کۆماری ئیسلامی دەبنەوە".

لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا عەلی دۆغان لە پارتی سووسیالیستی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد و دواتر "سەلاح کۆنەپۆشی" هەڵبەستێکی بەو بۆنەوە خوێندەوە.

دواتر پەیامی کۆم ژن "یەکیەتیی ژنانی پارتی سووسیالیستی کوردستان" لە لایەن خاتوو لەیلا خوێندرایەوە و پاشان شەهریار نەقشبەندی بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد.

ڕێوڕەسمەکە بە بەشداریی هونەرمەندان شوانپەروەر و موعین ئەمینی تا درەنگانێکی شەو درێژەی کێشا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ دەنگی راسانی گەلان نابیستن
ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
ــ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".
  • خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
    لەو قۆناغەدا کە هێزەکانی رێژیم باوەڕیان بە خۆیان نەماوە و ترسی رووخان هێزی سەرکووتکەری بێ هیوا کردووە، راسانی شارەکانی کوردستان دەتوانێ زۆرترین دەسکەوت و کاریگەریی هەبێ. ئەوە دەرفەتێکە کە گەلی کورد دەتوانێ بۆ پێشخستن و نزیک بوونەوە لە ئامانجەکانی، کەڵکی شیاوی لێ وەربگرێ؛ بە تایبەتی کە لە قۆناغی نوێی خەباتدا، هۆشیاری نەتەوەیی و بەرینایی خەبات لە جاران بەرزتر و بەربڵاوترە.
  • پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا
    لەم نێوانەدا، بەسیج، وەکوو ئامرازی سیخوڕیی حکومەت بەکار براون. بەسیج لە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەتی و ناحکومەتی و لە واتایەکی بەربڵاوتر: لە هەموو شوێنێکدا وەکوو ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە. قوتابخانەکان و زانکۆکانیش لە فیلترینی ئەم شوێنانەن. بەسیجی کوردیش، یان خۆماڵیتر بڵێم: جاشە کوردەکان، وەک باقی بەسیجییەکانی ئێران، ئەرکی تایبەتیان پێ ڕادەسپێردرێت کە بەرچاوترینیان، فرۆشتنی نیشتمان و هاوزمانەکانیانە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    زلهێزەکان هاتن و بێ لەبەرچاوگرتنی مافی گەلان، نەخشەی ناوچەکەیان گۆڕی؛ لە ئاکامی ئەم داڕشتنە نوێیە یەکلایەنە و نادادپەروەرانەشدا، هەندێک لە نەتەوەکان لە مافی دامەزرانی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کران کە بەرچاوترینیان نەتەوەی کورد بوو. کورد بوو بە یەکەم قوربانی ڕەوتی نوێی نادادپەروەرانەی مێژوو، تەنیا لەبەر ئەوەیکە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەم زلهێزانە یەکی نەدەگرتەوە.
  • دەنگی راسانی گەلان نابیستن دەنگی راسانی گەلان نابیستن
    لە رۆژی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی و لە دوایین رۆژەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زانییندا، بزاڤی مافخوازیی نەتەوەکان و خەڵکانی ئێران دوای چەندین و چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین، وەکوو ڕووبارێکی بەلرفە، بەنداوی کۆت و بەندی هەمەڕەنگی ڕێژیمی رووخاند و لافاوێکی سەرتاسەریی لە ئێراندا وەڕی خست.
  • لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی
    زلهێزەکانی جیهان، بە تایبەت ڕوسیە و ئامریکا دەیانهەوێ پارسەنگێکی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکبهێنن کە سەقامگیر بێ و تێیدا بەرژەوەندی و نفوزی خۆیان پارێزراو بێ. رۆڵی ئامریکا و روسیە چارەنووسساز دەبێ بۆ بارودۆخی داهاتووی ناوچەکە، ئەگەر یەک یان هەردوو لەم وڵاتانە گەرەنتی سەقامگیری و پارسەنگی هێز بدەن بە هاوپەیمان و دۆستەکانی خۆیان لە ناوچەکە ئەو کات ئیمکانی هەیە شێوەیەک لە سەقامگیری دروست بێ.
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    بنەمای گەشەی ئێران لە ڕووی جوغرافییەوە، لەسەر دوو پاژی ناوەندی _فارس و قەراغی _نافارس داندراوە، چون دەوڵەتی مۆدێڕن پێی وابوو تەنیا رێگەی مانەوەی، خوڵقاندنی یەک نەتەوەیە و لە پێناو ئەو ئامانجەش جوغرافیای پاشکەوتوو و پێشکەوتووی خوڵقاند.
  • کرماشان له پەنای بێپەناییدا کرماشان له پەنای بێپەناییدا
    ئەم دۆخە نالەبارە لەپاش زیاتر لە یەک مانگ، هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفر؛ لەمبارەوە "ئەکبەر سەنجابی" فەرمانداری سەرپێڵی زەهاو باسی لە دۆخی نەشیاوی ژیانی هاووڵاتییان لە نێو خێوەتەکاندا کردووە و وتوویەتی: بەرپرسان دەبێ درک بە بارودۆخی لێقەوماوان بکەن؛ خەڵک بە دژوارییەوە لە ژێر خێوەتی ١٠ میتریدا دەژین!
  • دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا
    ئەو تایبەتمەندییەی هزری سیاسی کە لە بۆڵەبۆڵ و تەنانەت خواستی سیاسیش جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە سیستمێکی واتادارمان پێ دەبەخشێت کە کێشەی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی دنیای مودێڕن و لە چوارچێوەی چەمک و دەستەواژەکانی تایبەت بەو دنیایە دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
  • داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا
    ئەگەر ئەرکی سپای قودس بە دەرکەوتنەکانی قاسم سلێمانی لە ناوچەدا هەژمار بکەین ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەر کوێ شەڕ و نائارامی هەبێت، ناوبراویش لەوێیە؛ واتە سامانی وڵاتێکی وەک ئێران و کوردستان بۆ شەڕئەنگێزی و تیرۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت و ئەوەش بەئاشکرا و بەیاسا دەیکەن.