کوردستان میدیا: دوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی خەڵک، لە شارەکانی ئێران و کوردستاندا دژی گرانی و خراپی بارودۆخی ژیان، ناوەندە نیزامی و ئیتڵاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران، کوردستانیان میلیتاریزە کرد.
لەگەڵ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستاندا، ناوەندە نیزامی و ئیتڵاعاتییەکانی ڕێژیم، لە مەیدان و شەقامی شارەکانی کوردستان، هێزەکانی دژەشۆڕش و سپای پاسدارانیان جێگیر کردووە.
هێزەکانی لیباس شەخسی و سپای پاسداران، لە شارەکانی کرماشان، سنە، سەقز و بانەدا بڵاوەیان پێ كراون و هاتووچۆی هاووڵاتییان کۆنترۆڵ دەکەن.
ناوەندە نیزامی و ئیتڵاعاتییەکان لە کوردستاندا، دوای بەڕێوەچوونی گردبوونەوە ناڕەزاییەتییەکان لە شارە جیاوەزاکانی ئێران، لە ترسی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە شارە کوردییەکانیشدا، هێزەکانیان جێگیر کردووە.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی بەفرانبار، خەڵکی کرماشان دژی گرانی و خراپی بارودۆخی ژیان هاتنە سەر شەقەماکان و لە گۆڕەپانی ئازادی گردبوونەوە و دروشمی زیندانییانی سیاسی دەبێت ئازاد بکرێن و خەڵك سواڵ دەکەن و ئاغا خودایی دەکاتیان وتووەتەوە، میدیاکانی ڕێژیم ژمارەی خۆپیشاندەرانیان بە ٣٠٠ نەفەر ڕاگەیاندووە.
دەوترێت، هێزەکانی دژەشۆڕش لە کرماشان، لە گازی فرمێسکڕێژ و ماشینی ئاوپرژێن بۆ بڵاوکردنی خۆپیشاندەران کەڵکیان وەرگرتووە.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانبار، لە شارەکانی مەشهەد، کاشمەر و شاهرود خۆپیشاندان بەڕێوە چووە و خەڵک دژی گرانی و خراپی باری ژیان ناڕەزاییەتیان دەربڕیوە. بە وتەی بەرپرسی دادسەرای ئینقلابی مەشهەد، ٥٢ کەس لە خۆپیشاندەران دەسبەسەر کراون.