کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم ئامادەباشی بە بەکرێگیراونی خۆی دا

20:27 - 9 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە ترسی خۆپیشاندانەکانی لە کوردستان کۆبوونەوەیان بۆ جاشەکان گرت و فەرمانیان پێ داون هێرش بکەنە سەر خەڵک.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، بەرپرسانی ناوەندە ئەمنییەتی و نیزامیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان کۆبوونەوەیان بۆ جاشەکان گرتووە کە لە ئەگەری خۆپیشاندانەکان خەڵک سەرکوت بکەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، لە شاری بۆکان بەرپرسانی ڕێژیم لە ساڵۆنی سیمرغـی ئەو شارە کۆبوونەوەیان بۆ جاشەکانی خۆیان گرتووە.

لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە ئاڵۆزییەکانی شارەکانی ئێران کراوە و بە بەسیج و بەکرێگیراوانی خۆیان گوتووە ئامادەباش بن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوەش کرد، جاشەکانی ڕێژیم هەڕەشەیان لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکاندا دەکەن، کردووە.

لەو پێوەندییەدا تالب ڕەحیمی فەرماندەی سپای پاسداران لە شاری بۆکان بە جاشەکانی ڕاگەیاندووە ئامادەباش بن.

هەروەها قەسیم عوسمانی نوێنەری گۆپاڵ بەدەستی ڕێژیم پشتیوانی لە جاشەکان کردووە کردووە کە دژی خەڵک بوەستنەوە.

هەروەها لە شاری مەهاباد لە مزگەوتی جامیعی ئەو شارە کۆبوونەوەیان بۆ جاشەکان گرتووە و سەرداری تێرۆریست دلاوەر ڕەنجبەر زادە فەرماندەی سپای مەهاباد ئامادەباشی ڕاگەیاندوە و مەلا
قادر سۆهرابی پێشنوێژی هەینی ئەو شارە پشتیوانی لە ڕێژیم کردووە.