کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران کرد

21:17 - 9 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا، پشتیوانی خۆی لە خۆپیشاندانەکانی سەرانسەریی ئێران دەربڕی.

دەقی ڕاگەیەنداراوەکە:

هاونیشتمانانی خۆشەویست، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ، بزووتنە ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکان کە ئاکامی ٤٠ ساڵ بێ مودیریەتی و دزی و تاڵان لە نیزامی چەقبەستووی ویلایەتی فەقیهه، وەک دەسپێک بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران دڕوانێت بە مەرجێک کە هێزە بەربڵاوەکانی دژبەری ڕووخان اپوزانها، بتوانن لە دەوری لانیکەم: مافی مرۆڤ، دێموکراسی (ئازادی، بەرابەری و سێکۆلاریزم) و بەرابەریی کۆمەڵایەتی، و دابینکردنی مافی نەتەوەکانی ئێران، لە سیستمێکی دێسانترالیزم (فێدراڵ)، دامەزراوەیەکی ڕێکوپێک واتا ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەقینە پێک بێنن؛ کە هەم یارمەتیدەر ناڕەزایەتییە نێوخۆییەکان (لە پەرەپێدان و قوڵایی خواستی ئەوان) بێت. هەمیش ڕۆڵی خۆیان وەک پێگەیەک بۆ بەرگری لە مافی خەڵکی زوڵملێکراوی ئێران بێننە جێ.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ، جارێکی دیکەشپشتیوانی خۆی لە خەباتی خەڵکی ئێران دەکات.

بە هیوای دامەزراندنی دێموکراسی و ڕووخانی هەرچی زووتری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ