• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

زایینی: ٣٠-١٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/٠٩ - ١٨:٢٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە
کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد پشتیوانی لە خەڵکی ئێران بکەن.

دقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌ش سەبارەت بە خۆپێشاندانی ناره‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئێران
خەڵکی ئازادیخوازی ئێران،
نەتەوە مافویستەکانی ئێران،
کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان،


له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ له‌ خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی کۆمەڵانی وەزاڵەهاتووی خه‌ڵكی ئێران ده‌ستی پێكردوه‌ و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌ی سەرەکی ئەم ناڕه‌زایه‌تییانە قەیرانی ئابووری و گرفتە کەڵەکەبووە ئابووری و سیاسییەکان لە نێو ئێران دایە کە ئاکامی چەندین دەیە حکومەتی ستەمکارانە و قەیرانخولقێنیی کۆماری ئیسلامیە کە وای کردووە لەبەر دۆخی نالەبار و خه‌راپیی ئابووری و بێمنه‌تیی حكوومه‌ت له‌ هه‌مبه‌ر گوزه‌ران و مه‌ینه‌ته‌كانی خه‌ڵكی كه‌مداهات و هه‌ژار‌ و هەروەها هەزینەکردنی بە میلیارد سامانی ئەم وڵاتە لە ئاژاوەگێڕی و شەڕە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، خەڵکی ئێران بە هەموو نەتەوە و چین و توێژی جیاوازەوە بێنە شەقام و داواکاریی خۆیان و دژایەتییان لەگەڵ تەواویەتی ڕێژیمی ئیسلامیی حاکم لە تاران نیشان بدەن.

ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ئاماژه‌یه‌كه‌ به‌ توڕه‌یی پەنگخواردووی ساڵیانێک له‌ حكوومڕانێكی ناكارامه‌، گه‌نده‌ڵ، نادادپه‌روه‌ر و دیكتاتۆر كه‌ هیچ مه‌جاڵێک بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌دەنیانه‌ به‌ شارۆمه‌ندان نادا و له‌ به‌رامبه‌یاندا به‌رپرس نیه‌ و هیچ حیسابێك بۆ ئێراده‌ی ئه‌وان ناكا.

له‌ هه‌مان كاتدا خۆپێشاندانه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه‌ خه‌ڵک بێ هیوان به‌رامبه‌ر به‌ به‌ڵێنییە یه‌ک له‌ دوای یه‌كه‌كانی ڕۆحانی و دروشمه‌ بریقه‌داره‌كانی ڕێفۆرمخوازان و چیتر ئاماده‌ نین پشت به‌ باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات ببه‌ستن.

ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ زۆربه‌ی شاره‌گه‌وره‌كانی ئێرانی گرتووەته‌وه‌و دروشمەکانی خۆپیشاندەران بە ڕوونی دەری دەخەن کە کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و هەموو نەتەوەکان، بە تێکڕا ئەم ڕێژیمەیان ناوێ و خوازیاری حکومەتێکی دێموکراتیکن کە وەڵامدەری داواکانیان بێ و دادپەروەری و یەکسانی و پاراستنی کەرامەتی مرۆیی و نەتەوەییان بۆ دەستەبەر بکا.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وەک هەمووکاتی دیکە، لەبەرامبەر داوای ڕەوا و کردەوەی مەدەنیانەی خەڵکدا هیچ وڵامێکی نیە جگە لە سەرکوت و توندوتیژی و هەر لەم چەند رۆژەشدا بە سەدان کەسی دەستبەسەر کردووە و هێزی زۆری پاسدارو دژی گەلیی بە چەک و جبەخانەی جۆربەجۆرەوە ڕەوانەی هەموو شوێن و شارەکانی ئێران کردووە و بە زۆری چەک و سەرکوت دەیەوێ خەڵک بێدەنگ بکا.

خه‌ڵكی كوردستان كه‌ خۆیان هەردەم پێشه‌نگی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شێوازی خۆپێشاندان و هه‌ڵبڕینی ده‌نگی مافخوازی و ئازادیخوازی بوون، پشتیوانی له‌ داواکاری خەڵکی سەرتاسەری ئێران بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و ژیانی باش و داهاتووی دێموکراتیک و یەکسان دەکەن.

ئێمە وەکوو حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە، داوا لە هەموو کۆڕ وکۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان و ناوەندە سیاسی و بڕیاردەرەکانی جیهان دەکەین کە پشتێوانی داواکانی خەڵکی ئێران بن و گوشار بۆ ڕێژیم بێنن کە هەرچی زووتر دەستبەسەرکراوەکانی ئەم خۆپیشاندانانە و هەموو دەستبەسەرکراوەکانی دیکە لە بزووتنەوە جەماوەریەکان لە کوردستان و لە نەتەوەکانی دیکە لە ئێران ئازاد بکا و هاوکات داوای ئازادکردنی هەموو زیندانیانی سیاسی لە ڕێژیمی ئێران بکەن.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

٩ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی
٣٠ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی


بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: