کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندەران هێرش دەکەنە سەر بنکە و ناوەندەکانی ڕێژیم

01:43 - 10 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: خەڵکی ڕاساوی ئێران دژی دەسەڵاتدارانی ڕێژیم دەست بە سەر بنکە و ناوەندەکانی ڕێژیم دا دەگرن.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان خۆپیشاندەران بە هۆی نەفرەت و بێزاری لە ڕێژیمی داسەپاوی ئێران هێرش دەکەنە سەر بارەگاکانی ڕێژیم لە شارەکان و دەستیان بەسەر دادەگرن و ژمارەیەک لە بنکەکانی ڕێژیمیش ئاگریان تێبەر دراوە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە خۆپێشاندەران لە شاری کەرەج دەستیان بە سەر دادگوستەریی ڕێژیم لەو شارەدا گرتووە و ئەو شوێنەیان وێران کردووە.

خۆپێشاندەران لە شاری ئەراک پایگای بەسیجی ڕێژیمیان وێران کردووە و شوێنێکی پۆلیسیشیان ئاگر تێبەرداوە و لە شاری ڕەشت فەرمانداریی ئەو شارە ئاگری تێبەر دراوە و خۆپیشاندانەکان درێژەی هەیە.

هەروەها خۆپێشاندەران لە شاری شیراز وێنە و بەنێری قاسم سولەیەمانیان هێناوەتە خوارێ و ئاگریان تێبەر داوە و لە کرماشانیش وێنەی کوژراوانی ڕێژیمیان سووتاندووە.