کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٩ی بەفرانبار بەپێچەوانە بووە

02:02 - 10 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە هیوای ئەوە بوون لە ٩ی بەفرانباردا خەڵک بۆ پشتیوانی لە ڕێژیم بێنە سەر شەقام بەڵام بەپێچەوانە بووە.

دوای ئەوەیکە خۆپیشاندەران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دژی ڕێژیم هاتنە سەر شەقام و دروشمی ڕووخانی ڕێژیمیان بەرز کردووە، بەرپرسانی ڕێژیم بەو هیوایە بوون کە لە ڕۆژی ٩ی بەفرانباردا خەڵک دیسان بۆ پشتیوانی لە ڕێژیم بڕژێنەوە سەر شەقام و دەنگی ناڕازیان کپ کەن.

سەرەڕای ئەوەیکە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە دڵیان بەوە خۆش کردبوو کە لە ڕۆژی ٩ی بەفرانباردا لایەنگرانی ڕێژیم وڵامی خەڵكی ناڕازی دەدەنەوە، بەڵام خەڵک بەپێچەوانە نەتەنیا هێچ بایەخێکیان بۆ بانگەوازەکانی ڕێژیم نەکرد بەڵکوو ڕژانە سەر شەقام و دروشمی مەرگ و نەمانیان دژی ڕێژیم بەرز کردووە.

لە ٩ی بەفرانباردا ڕێژیم وەک هەمیشە دەستی به خوێنی خۆپیشاندەران سوور بوو و خەڵکیش ٩ی بەفرانباری ڕێژیمیان خستە ناو سەتڵی زبڵی مێژووە.

تا ئێستا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بە دەستێ هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم کوژراو و بریندار بوونە و خۆپێشاندانەکانیش درێژەی هەیە.