کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانادا پشتیوانی لە خەڵکی ئێران کرد

14:25 - 10 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: دوای خۆپیشاندانی سەرانسەری خەڵکی ئێران، زۆربەی کەسایەتییە سیاسییەکان، بەرپرسانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و حیزب و لایەنە ئازادیخوازەکان پشتیوانیی خۆیان لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران دەربڕی.

حیزب کۆنسێرڤاتیڤی کانادا پشتیوانیی خۆیان لە خەڵکی ناڕازیی ئێران کە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاپەڕیون و دروشمی ڕووخانی ڕێژیم بەرز دەکەوەنە دەربڕی و داوای لە جیهان کردووە پاڵپشتی دەنگی خەڵکی ئێران بن.

لە وتەی بەرپرسانی حیزبی کۆنسێرڤاتیڤی کانادادا هاتووە، جیهان دەنگی ئازادیخوازنەی خەڵکی ئێران دەبیستێت و ئێمە پاڵپشتی لە خەڵکی ناڕازیی ئێران دەکەین.

هەروەها ئەو حیزبە، داوای لە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کردووە، بە جێگای ئەوەی کە لە دوای ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بێت کە دیکتاتۆرترین ڕێژیمی گەندەڵکاری جیهانە، پشتیوانی لە خەڵکی ئازادیخوازی ئێران بکات.