کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرین کۆچی دوایی کرد

20:28 - 27 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: عەبدوڵڵا ڕۆستەمی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، کاک عەبدوڵلا ڕۆستەمی کوڕی سۆفیحەمە کەریم لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک عه‌بدوڵڵا‌ له‌ ده‌ستپێکردنی شۆڕشی کوردستاندا هاته‌ ڕیزی پێشمه‌رگاێه‌تیه‌وه‌ تا ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات و کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی له بنه‌ماڵه و خزم و که‌سوکاری ناوبراو ده‌کات و خۆی به شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانێت.