کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

له کار خستنی هێڵی ئینتێرنێت له ئێران له لایەن ڕێژیمەوە

14:58 - 10 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن له گەیاندنی زانیاری به خەڵک له تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان، هێڵی ئینتێرنتی همراه اولی داخستووە.

دوای ئەوەی که هەموو نەتەوەکانی ئێران، له زۆربەی شارەکان له هەمبەر سیاسەتەکانی ڕێژیم و بارودۆخی نالەباری ئابووری ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، بە هۆی ئەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەوری سەرەکیان له گەیاندنی زانیاری بە خەڵک و پێوەندی دوو لایەنە لەگەڵ دەرەوەی ئێران هەیە، لە لایەن ڕێژیمەوە داخراوە.

ڕێژیم هێڵی ئینتێرنتی همراە اول که گەورەترین ئۆپراتوری موبایلە و سەر به سپای پاسدارانه له زۆربەی شارەکان بەتایبەت ئەو شارانەی که خۆپیشاندانیان تێدا بەردەوامە داخستووە، هەتا پێوەندییەکان لە نێوان خەڵکی ناڕازی نەمێنێت.

خەڵکی ناڕازی لەم سێ رۆژەدا که خۆپیشاندان دەکەن، له ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان به شێوەی خۆڕسک پێوەندیان له‌گەڵ یەکتر بووە و ڕێکخستنیان کردووە و هەروەها هەواڵەکان لەو ڕێگەوە له نێو خەڵک بڵاو دەبێتەوە، لە لایەکی دیکەشەوه هەر له ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵەکان بە مەبەستی پشتیوانیی زیاتری کۆمەڵگای جیهانی بۆ دەروەی ئێران دەنێردرن.

ڕێژیمی ئێران که بەگشتی مافی مرۆڤ پێشل دەکات و دژایەتی توندی هەیە، لەگەڵ ئازادی ڕادەربڕین، میدیاکانی ئەو ڕێژیمه هەواڵە ڕاستەقینەکان ڕۆماڵ ناکەن و لە ڕاستای سیاسەتە دیکتاتۆرنەکانی ڕێژیم چالاکی دەکەن، بۆیە خەڵک ناچار دەبن له ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان که زۆربەشیان فیلترن پێوندیان هەبێت و دەنگی خۆیان بگەیننه دەرەوی ئیران و دونیا له کردەوە دژە مرۆییەکانی ئەو ڕێژیمە ئاگادار بکەنەوە.

ڕێژیمیش به لە بەرچاوگرتنی ئەم دۆخە، بەتایبەت لەم چەند ڕۆژەدا هەموو ئامرازە پێوەندییەکانی بۆ دابڕانی خەڵک لە یەکتر و بڵاو نەبوونەوەی هەواڵەکان داخستووە.