کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاتووچۆ لە تاران قەدەغە کرا

15:30 - 10 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ پێشگرتن لە خۆپیشاندانەکان، لە بەشێک لە شوێنەکانی شاری تاران هاتووچۆیان قەدەغە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەرپرسانی ئەمنییەتی و نیزامیی ڕێژیمی ئێران، بە مەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی نائارامییەکانی ئێران و بەتایبەت شاری تاران بڕیاریان داوە، کە موسافرەکان جێبەجێ نەکەن و لە هێندێک شوێنی ئەو شارە هاتووچۆیان قەدەغە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان دوو ئیزگەی میترۆی تئاتر شهر و میدان انقلاب موسافرەکان جێبەجێ ناکەن.

پارێزگاری تاران ئەو هەواڵەی وە درۆ خستووەتەوە، بەڵام هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن، کە ڕێژیم چەواشەکاری دەکات.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵی خەڵک، هەڕەشە لە خەڵک دەکەن و هۆشداریان داوە، که پەرە بە ناڕەزاییەتییەکان نەدەن.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کەشوهەوای کوردستان و ئێران بە شێوەیەکی زۆر چڕ ئەمنییەتی کراوە و ڕێژیم کۆبوونەوەی بۆ هەمووی بەرپرسانی خۆی گرتووە، کە لە خۆپیشاندانەکاندا بەتوندی خەڵک سەرکوت بکەن.