کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیتالیا و بریتانیا پشتیوانیان لە خەڵکی ئێران کرد

20:35 - 10 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران دژی دەسەڵاتی ئاخوندی وڵاتی ئیتالیا و بریتانیا پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی ئێران دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان جولیوو تێرتێزی وەزیری پێشووی دەرەوی وڵاتای ئیتالیا پشتیوانی لە لە خەڵکی ناڕازیی ئێران کە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاپەڕیون و دروشمی ڕووخانی ڕێژیم بەرز دەکەوەنە دەربڕی.

ناوبراو باسی لەوە کردووە: ئێمە پشتیوانی لەو خەڵکە دەکەین و داوا لە کۆمیسیۆنی ئورووپا دەکەین سەرکوتی دیکتاتۆریی ئاخوندی مەحکووم بکەن.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کردووەتەوە: کۆمیسیۆنی ئورووپا و هەموو دەوڵەتەکانی ئورووپا دەبێ بە ڕێژیمی ئێران پیشان بدەن کە توندوتیژی و سەرکوتی خۆپیشاندەران چیدیکە قەبووڵ ناکرێت.

هەروەها بوریس جانسۆن پشتیوانی خۆی لە خەڵکی ئازادیخوازی ئێران دەربڕیوە.

هاوکات نوێنەرێکی بە ڕەچەڵەک ئێرانی لە پارلمانی ئاڵمان سەر بە حیزبی سەوزەکان داوای لە یەکیەتیی ئۆرووپا کردووە کە بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئێران بێ هەڵوێست نەبێت و لە بەرامبەر پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لەم وڵاتە بێدەنگ نەبن.

ڕۆژنامەی دیتسایت لە زاری ئۆمید نووری‌پوورەوە بڵاوی کردۆتەوە کە ئەگەر یەکیەتیی ئۆرووپا لە ئاست ئەم ڕووداوانەدا بێدەنگ بێت، کارەساتی مرۆیی لە ئێران ڕوو دەدات.

لەشێکی بەرچاو لە کەسایەتی و سیاسەتمەدارە جیهانییەکان پشتگیرییان لە داخوازی خۆپیشاندەرانی ئێران دەربڕی و بەشێکی بەرچاو لە ماڵپەڕە جیهانییەکانیش ڕووماڵی ڕووداوەکان دەکەن.