کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی ئورووپا پشتیوانیی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کرد

14:28 - 12 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: یەکیەتیی ئورووپا، وێڕای پشتیوانیی لە خەڵکی ئێران، جەختی کردەوە خۆپیشاندانی هێمنانە مافی خەڵکی ئێرانە و دەبی ئەو مافە گارانتی بکرێت.

لە دوای خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران دژی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران، لە هەمبەر بارودۆخی ئابووریی وڵات، بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ڕۆژئاوایی پشتیوانیی خۆیان لە خەڵکی ئێران دەربڕی و داوایان لە کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە کرد، مافی خەڵک بدەن.

لەو بارەیەوە کاترین ڕی وتەبێژی فێدریکا موگرینی لە پەیامێکدا نووسیویەتی: یەکیەتیی ئورووپا خۆپیشاندانەکانی ئێرانیان لەژێر چاوەدێری دایه.

ڕی باسی لەوەش کردووە، ئێمە چاوەڕوانین کە بەرپرسانی ئێران، مافی خۆپیشاندانی ئارام و ئازادیی بەیان گارانتی بکەن.

هاوکات فێدریکا موگرینییش جەختی کردووە، ئێمە بەدواداچوونی ڕووداوەکانی ئێران دەکەین.

خەڵکی ئێران پێنجەمین ڕۆژه خۆپیشاندان دەکەن و دژ بە نادادپەروەری و دیکتاتۆرییەت ڕژوانەتە سەر شەقەمەکان و دەڵێن: بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئەگەرچی لە چەند مانگی ڕابردوودا، خەڵکی زۆربەی ناوچەکانی ئێران، لە ترسی بوومەلەرزە هاتوونەتە سەر شەقامەکان، بەڵام ئەوە پێنجەمین ڕۆژە خەڵکی زۆربەی شارەکانی ئێران دژ بە نادادپەروەری و دیکتاتۆرییەت ڕژاونەتە سەر شەقەمەکان و دەڵێن: بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران.